سه‌عید هه‌ركى : 30% ى یاساى چاكسازى جێبه‌جێ كراوه‌ و چاوه‌ڕوانى راپۆرتى سێیه‌مین کوردستانی

سیهام میران، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

سه‌عید هه‌ركى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باس له‌ پرۆسه‌ى چاكسازى ده‌كات و ده‌ڵێ، "به‌گوێره‌ى ئه‌و دوو راپۆرته‌ى حكومه‌ت بێت 30% ى یاساى چاكسازى جێبه‌جێ كراوه‌".

سه‌عید هه‌ركى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "وەکو لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان لە چاودێریکردن و بەدواداچوون کەمتەرخەمیمان نەکردووه،هەماهەنگییەکی باشیشمان لەگەڵ دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان هەیە"

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌ رێژه‌ جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌خاته‌ڕوو ده‌ڵێ، "بەپێی ئەو دوو راپۆرتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئاراستەی پەرلەمانی کردووە، دەتوانم بڵێم لە %30 جێبەجێ بووە و %70 ماوە. بەڵام چاوەرێ دەکەین راپۆرتی سێیەمی هەرێمی کوردستان بێت".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین