ئەمريكا چاوەڕوانى كشانەوەى كۆتا سەربازى توركيایە لە قوبڕس تورکیە

نوچەنێت:

بەبۆنەى ئاهەنگى دوو سەد ساڵەى سەربەخۆيى يۆنان، سەرۆكى ليژنەى كاروبارى پەيوەندييەكانى دەرەوەى ئەنجومەنى پيرانى ئەمريكا راگەياند، "چاوەڕوانين توركيا كۆتا سەربازى خۆى لە قوبڕس بكێشێتەوە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە دووى ئەيلوولى (2021)، ماڵپەڕ (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، بەبۆنەى دوو سەد ساڵەى سەربەخۆيى يۆنان و جيابوونەوەى لە دەوڵەتى عوسمانى، بۆب مينينديز سەرۆكى ليژنەى كاروبارى پەيوەندييەكانى دەرەوە، لە ئەسيناى پايتەختى يۆنان، رايگەياند، "چاوەڕوانين كۆتا سەربازى توركيا لە قوبڕس بكشێتەوە، ئێمە هيوامان وابوو توركيا ببێتە پردى پەيوەندى نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا، حكومەتێكى عەلمانى پابەند بە پرەنسيپە ديموكراسيەكان و سەروەرى ياسا و هاوپەيمانێكى بەهێزى ناتۆ بێت"

هەروەها جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئێمە بڕوامان بە ياساى نێودەوڵەتى هەيە، بۆيە پێويستە رەچاوى مافى هەموو وڵاتان و ناوچە ئابوورييەكانيان بكەين، كاتێكيش ناكۆكييەك دەكەوێتە نێوانيان، پێويستە لە رێگەى ياساوە چارەسەرى بكەين، نەك بەهێز ناكۆكييەكان چارەسەر بكەين".

لە (1974) توركيا باكوورى قوبڕسى داگيركردووە، بە ناوى دەوڵەتى قوبرسى توركى، تەنيا لەلايەن خۆيەوە دانى پێداندراوە، تا ئێستا لەگەڵ يۆنان ناكۆكى قووڵيان هەيە، نەگەيشتينە چارەسەرى پێويست. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین