داعش هێرشکردە سەر گوندێکى سنوورى قەزاى کفرى کوردستانی

نوچەنێت:

چەکدارانى داعش، گوندێکى سنوورى قەزاى کفرى و سوپاى عێراق هاوەنباران دەکەن، بەرپرسى میحوەرى گەرمەسێرى هێزى پێشمەرگەش دەڵێت، چەند کەسیکى مەدەنى و سەربازیى بریندار بوونە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (1)ى ئەیلوولى (2021)، مەحموود سەنگاوی، بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگە بە رووداوی راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی سوپای عێراقی و گوندی ئیسلاحیشیان لە سنووری قەزای کفری هاوەنباران کردووە، بە هۆیەوە دوو سەربازی عێراقی و دوو دانیشتووی گوندی ئیسلاح کە ئافرەتن، بریندار بوون.

لە بارەى زیانەکانى ئەو پێکدادانەى داعش و سوپاى عێراق، مەحموود سەنگاوى گووتیشى، دوو هەمەرى سوپاى عێراق کەوتوونەتە بۆسەى تیرۆریستانى داعش و بە چەکى ئارپێچى هەردوو هەمەریان پەکخراون.

جێگەى ئاماژە پێدانە، چەکدارانى داعش لە گوندەکانى عەرەنیشین لە سنوورى ئیدارەى گەرمیان ماوەیەکە چالاکیان زیاتر بووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین