نووسینگه‌یه‌كى په‌ده‌كه‌سه‌ له‌ عامودا سووتێنرا کوردستانی

نوچه‌نێت

نووسینگه‌یه‌كى پارتى دیموكراتى كوردستانى- سووریا "په‌ده‌كه‌سه‌" به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ عاموداى رۆژئاواى كوردستان سووتێنراوه‌ و تا ئێستا ئه‌و حزبه‌ هیچ لایه‌نێكى تۆمه‌تبار نه‌كردووه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24ى ئاب ماڵپه‌ڕى په‌ده‌كه‌سه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمى خۆى راگه‌یاندووه‌، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ نووسینگه‌ى پارته‌كه‌ له‌ عاموداى رۆژئاواى كوردستان سووتێنراوه‌ و كه‌لوپه‌لى ناو باره‌گاكه‌ شكێنراون.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى حزبه‌كه‌، رووداوه‌كه‌ له‌ كاتژمێرى یه‌كى به‌ره‌به‌یان بووه‌ و چه‌ند ئه‌ندامێكى حزبه‌كه‌ ئاگره‌كه‌یان دامركاندووه‌ته‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێك ماڵپه‌ڕ ئه‌ندامانى نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ له‌م رووداوه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌ڵام په‌ده‌كه‌سه‌ هیچ لایه‌نێكى تۆمه‌تبار نه‌كردووه‌.

ماوه‌یه‌ك بوو حزبه‌كانى رۆژئاواى كوردستان به‌ هه‌وڵى ئه‌مریكا له‌ دانوستاندن دابوون، به‌ڵام له‌ ماوه‌ى رابردوودا دانوستاندنه‌كانیان وه‌ستاوه‌، ئه‌ندامانى ئه‌نه‌كه‌سه‌، په‌یه‌ده‌ و هێزه‌كانى ئاسایشى خۆسه‌ر به‌ گرتنى ئه‌ندامانیان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین