دۆناڵد ترەمپ: ئەشرەف غەنى، سەرۆکێکى ڕاکردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سەرۆکى پێشووى ئەمەریکا، ئەشرەف غەنى بە سەرۆکێکى بەزیو و فڵێزان ناودەبات، دەشڵێت، غه‌نی فێڵبازه‌ و پاره‌یه‌كی زۆرى لەگەڵ خۆى بردووە‌ کاتى ئه‌فغانستانی بەجێهێشت، هیچ كاریگه‌رییه‌كیشی بۆ سه‌ر وڵاتەکەى نه‌بوو.

دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، لەبارەى هەڵهاتنى سەرۆکى ئەفغانستان ڕایگەیاند،  رایگه‌یاند، ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكێكی ڕاکردووە و فێڵبازه، تەنانەت پێش کشانەوى هێزەکانى لە ئەفغانستان ئه‌و رایكرد.

ترەمپ ئاماژەى بەوەشکردووە، ئه‌شره‌ف غه‌نی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌، دوای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كۆنتڕۆڵی ته‌واوی ئه‌فغانستانی كرد، رایكرد

ئەم قسانەى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا لە کاتێکدا، کە دوێنێ چوارشەممە (18)ى ئاب، ئەشرەف غەنى سەرۆکى پێشووى ئەفغانستان، لە وتارێکدا هۆکارى بەجێهشتنى وڵاتەکەى بۆ ئەوە گەڕاندەوە، تاوەکو شەڕى ناوخۆ لە نێوان هێز و لایەنەکانى ئەفغانستان دروست نەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین