رووسیا: سه‌رۆكى ئه‌فغانستان له‌كاتى راكردن چوار ئۆتۆمبیلى پڕ پاره‌ى له‌گه‌ڵ بووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

باڵیۆزخانه‌ى رووسیا له‌ ئه‌فغانستان ئاشكراى كردووه‌ ئه‌شره‌ف غه‌نى سه‌رۆكى راكردووى ئه‌فغانستان به‌ چوار ئۆتۆمبیلى پڕ پاره‌ رایكردووه‌، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌یتوانیوه‌ هه‌مووى له‌گه‌ڵ خۆى به‌ فڕۆكه‌ ببات، ئه‌وا به‌شێكى له‌ فڕۆكه‌خانه‌ جێهێشتووه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ى ئاب، ماڵپه‌ڕى سپوتنیكى رووسى ئاشكراى كردووه‌ دوێنێ كاتێك ئه‌شره‌ف غه‌نى سه‌رۆكى راكردووى ئه‌فغانستان وڵاتى به‌جێهێشتووه‌ چوار ئۆتۆمبیلى پڕ له‌ پاره‌ى له‌گه‌ڵ بووه‌.

نیكیتا ئیشینكۆ كه‌ سكرتێرى رۆژنامه‌وانى شاندى دیپلۆماسى رووسیایه‌ له‌ كابول بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ده‌ڵێ، "چوار ئۆتۆمبیلى پڕ له‌پاره‌ى له‌گه‌ڵ بوو، به‌شێك له‌ پاره‌كه‌ى له‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ دانا و به‌ڵام جێگه‌ى نه‌بووه‌ بۆیه‌ هه‌ندێك له‌ پاره‌كه‌ى له‌ رێڕه‌وى فڕینى فڕۆكه‌خانه‌كه‌ جێهێشت".

ئه‌و به‌رپرسه‌ى رووسى روونى نه‌كردووه‌ته‌وه‌ پاره‌ى جێماوه‌كه‌ى ئه‌شره‌ف غه‌نى چى به‌سه‌ر هاتووه‌.

ئێواره‌ى دوێنێ سه‌ركرده‌كانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان گه‌یشتنه‌ كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌فغانستان له‌ كابول، به‌مه‌یش ئه‌و حكومه‌ته‌ كه‌وت كه‌ له‌لایه‌ن رۆژئاواوه‌ پاڵپشتى ده‌كرا.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین