توركیا كوژرانى سێ سه‌ربازى له‌ سنوورى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند کوردستانی

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا كوژران و برینداربوونى پێنج سه‌ربازى به‌ بۆمبێكى چێنراو له‌ سنوورى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند و گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌یش له‌ رووداوه‌كه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات.

ئەمڕۆ دووشەممە (١٦)ى ئابى (٢٠٢١) ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ى توركى بڵاویكردەوە، وەزارەتى بەرگرى توركیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووه‌، بەهۆى تەقینەوەى مینێكى چێندراو  لە هەرێمى كوردستان سێ سەرباز كوژراون و دوو سەربازیى تریش بریندارن.
لە بەیاننامەكەى وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا هاتووه‌، ئەو سەربازانە لە ناوچه‌كانى ئۆپراسیۆنى"چڕنوكى بروسكە"ى لێ ئەنجام دەدرێت كوژران.
 وەزارەتى بەرگرى توركیا پارتى كرێكارانی کوردستانیش بە چاندنى ئەو مینە تۆمەتبار دەکات.
لە مانگى نیسانى ئەمساڵ وەزارەتى بەرگرى توركیا هێرشه‌كانى له‌ ناوچه‌كانى مه‌تینا و حه‌فتانین له‌ سنوورى هه‌رێمى كوردستان له‌ دژى گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین