سكرتێرى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى داواییه‌ك له‌ هاوسەرۆک و مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌ى ده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى داواییه‌ك ئاراسته‌ى هاوسه‌رۆك و مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌ى ده‌كات و داوایان لێ ده‌كات راگه‌یاندنى یه‌كێتى له‌ ململانێییه‌كان به‌ دوور بگیرێت و هێز به‌كارنه‌هێنرێت و به‌زووترین كات سه‌ركردایه‌تى كۆببێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ سێى ئاب، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد نووسراوێكى ئاراسته‌ى هه‌ر یه‌كه‌ له‌ هاوسه‌رۆك و  ده‌سته‌ى كارگێرى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى كردووه‌ و تێیدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى یه‌كێتى چه‌ند داواییه‌كى كردووه‌.
داواى یه‌كه‌مى فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌وه‌یه‌ راگه‌یاندنى یه‌كێتى میدیاى یه‌كێتى دوور بخرێته‌وه‌ له‌ ململانێییه‌كان و میدیاكه‌ رۆڵى هێوركه‌ره‌وه‌ بگێڕێت. داواى دووه‌م ئه‌وه‌یه‌ هێزى چه‌كدار له‌ ململانێیه‌كان به‌كارنه‌هێنرێت . دواتر به‌ زووترین كات ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركرادیه‌تى كۆببێته‌وه‌ كه‌ باڵاترین ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ناو یه‌كێتى بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
نووسراوه‌كه‌ى فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد  بارودۆخى ئێستاى یه‌كێتى به‌ مه‌ترسیدار وه‌سف ده‌كات و پێیوایه‌ ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ بێت ئه‌وا یه‌كێتى به‌ره‌و چاره‌نووسێكى نادیار ده‌چێت.
ژماره‌ى "تایبه‌ت" به‌ نووسراوه‌كه‌ى فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد دراوه‌، وه‌ك تێبینى ده‌كرێت هیچ یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌ فه‌رمییه‌كانى یه‌كێتى، "پیوكه‌ى میدیا" "كوردستانى نوێ" "كوردسات نیوز" تا ئێستا نووسراوه‌كه‌ى فه‌رید ئه‌سه‌سه‌ردیان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌ و  "نوچه‌نێت" هه‌وڵى دا له‌ دروستى ناوه‌ڕۆكى نووسراوه‌كه‌ دڵنیا ببێته‌وه‌، به‌ڵام  فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وەڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانى نەدایەوە.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین