یهكێتى زانایانى كوردستان : به گاڵتهپێكردن و بێ ئاگایى به ناوى لێژنهى فهتوا شت بڵاودهكرێتهوه
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
هۆكار چییە بەو جۆرە بە ناوی لێژنەی فەتواوە قسە دەکرێت ؟
ئێمە وا هەست دەکەین کۆمەڵە خەڵکێك بە مەبەست یاخود بێ مەبەست، بە گاڵتەپێکردن بێت یاخود بە هۆکاری بێ ئاگایی لە کارەکانی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا هەوڵدەدەن چەواشەکاریی بەناو کۆمەڵگاو و بەناو سۆشیال میدیا بڵاوبکەنەوە. بەداخەوە بەشێکی راگەیاندن بە تایبەت چەند دەزگایەکی راگەیاند دەسپێخشەری سەرەکی بوون لە بڵاوکردنەوەی ئەو چەواشەکاریە بەناو تۆڕەکانی راگەیاند و سۆشیال میدیادا. هۆکارەکە بێ ئاگاییە، چاولێکەری کوێرانەیە نەگەڕانە بەدوای سەرچاوەی زانیاری، ئەوەی لە راگەیاندنی ئێمە بڵاو دەبێتەوە ئەوە فەرمیە و لێی بەرپرسین.
ئەوەی لە راگەیاندنی ئێمە بڵاو دەبێتەوە ئەوە فەرمیە و لێی بەرپرسین
پێتان وا نییە کەموکوڕی لە لێژنەی فەتوادا هەبێت، لەبارەی چۆنیەتی گەیاندنی فەتواکانیان. پەیوەندیی لەگەڵ خەڵک ؟
نەخێر، بە هیچ شێوەیەك کەموکوڕی لە ئەنجوومەنی باڵای فەتوا نییە لە هەرێم، لەبەر ئەوەی یەکێك لە کارە بەردەوامەکانی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا ئیش کردنە لە بابەتی فەتوا لەو پرسیار و پێشهات و پرسانەی رووبەرووی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا دەکرێنەوە. ئیدی کاری فەتواش ناوەستێ. بەردەوام ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لەناو ئەرک و کارەکانی خۆیاندان. ئەوەش یەکێك بووە لەو پرسیارانەی بە حکومی ئەوەی ئێستا جوانکاری بۆتە بابەتێکی گەرم لە کوردستان و سەنتەری بۆ دامەزراوە، بە پێی ئامارەکان نزیکەی ٤٠٠ سەنتەری جوانکاری لە هەرێمی کوردستان هەیە.
هیچ کێشەیەك لە فەتواى جوانکاریی نییە
ئەوانەش وایکردووە کۆمەڵێک پزیشک و هاوڵاتی و مسوڵمان ئەو پرسیارەیان لە ئەنجوومەنی باڵێی فەتوا کردووە. ئەوانیش بە ئەرکی پیرۆزی خۆیان هەستاون و هیچ کێشەیەك لەو فەتوایە نییە، تەنیا کێشە لە خوێندنەوەی نادروستی خەڵکە لەبارەی ئەو فەتوایە. بەشێك لە دەزگای راگەیاندن مامەڵەیەکی نادروست و بێ زانیاری کە دەگەرێتەوە بۆ بێ ئەزموونی خۆیان لەگەڵ دەقی فتوایەکە دەکات. هەندێ مانشێت بە مەبەستی پەیداکردنی لایک و گەرمکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەرەکانی خۆیان وا دەکەن.
چۆن دەتوانن ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن، کە خەڵک بەناوی لێژنەی فەتواوە چەواشەکاری نەکات و فەتواکانی لێژنەی فتوا باشتر و ئاسانتر بناسرێنەوە، جیا بکرێنەوە لەوانەی بەناوی ئەوانەوە دروست دەکرێت ؟
ئێمە کاری خۆمان دەکەین، بەرپرس نیین لەو هەڵانەی هاووڵاتیان یاخود خەڵک بڵاوی دەکەنەوە. هەر دەزگایەکی راگەیاندنی فەرمی بە هەڵە یاخود بە ئەنقەست کارەکانی ئێمە بشێوێنێ و چەواشەکاری بڵاو دەکاتەوە، ئێمە رێکاری یاسای دەگرینە بەر.
لە بارەی کۆچی گەنجان هیچ فتوایەکتان داوە؟
نەخێر هیچ فەتوایەك نەدراوە، لە بەرنامەش نییە هیچ فەتوایەك لەو بارەوە بدرێت. بەڵکو ئەو جۆرە پۆست و هەواڵە نادروستانە یەکێکە لەو بابەتانەی لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەیەو هیچی هی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا نییە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment