ئەنجوومەنى وەزیران لەسەر پرسى داهاتە ناخۆییەکان و پرسى چەکى بێ مۆڵەت کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، وا بڕیارە ئەمڕۆ کۆببێتەوە  بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانى، "ڕیکخستنەوەى داهاتە ناوخۆییەکان، دۆخى کۆرۆنا و دابینکردننى سووتەمەنى بۆ هاووڵاتییان لە وەرزى سەرما."

ئەمڕۆ چوارشەممە (28)ى تەممووزى (2021)، فەرمانگەى میدیا و زانیارى  لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕاگەیاند، " ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى فەرمانگەى میدیا و زانیارى، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆ، ئەم بابەتانە گفتوگۆى لەسەر دەکرێت:

یەکەم: بەردەوامی گفتوگۆکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕێکخستنەوەی داهاتە ناوخۆییەکان و خستنەڕووی هەنگاوی کردارەکیی وەزارەتەکان لەم بارەیەوە.

دووەم: پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی زیادبوونی بەرچاوی کەیسەکانی تووشبوون بە فایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، و بەرزبوونەوەی ژمارەی مردووان بەهۆی ئەم پەتایە، و ئەو ڕێکارانەی پێویستە بگیرێنە بەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تەشەنەبوونەی پەتای کۆرۆنا.

سێیەم: خستنەڕووی پێشنیاری گۆڕینی هەردوو قەزای (سۆران) و (زاخۆ) بۆ ئیدارەی سەربەخۆ.

چوارەم: خستنەڕووی بابەتی ‌(هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت).

پێنجەم: دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ هاوڵاتییان لە وەرزی سەرما.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین