پەکەکە تەقە لە بازگەیەکى پێشمەرگە دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

لە سنوورى خەلیفان و بێخمە، پارتى کرێکارانى کوردستان تەقە لە بازگەیەکى پێشمەرگە دەکەن و سوپاسالارى وەزارەتى پێشمەرگەش دەڵێت، لە ئەنجامى تەقەکردنى پەکەکە لە پێشمەرگە زیان هەبووە.

ئەمڕۆ ئێوارەى دووشەممە (21)ى تەممووزى (2021) فەریق جەمال ئیمینکى، سوپاسالارى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، له‌ نێوان خه‌لیفان و بێخمه‌ ژماره‌یه‌ك گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ ته‌قه‌یان له‌ بازگه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ كردوه‌.

روونیشکردۆەوە، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش، له‌به‌رامبه‌ر وه‌ڵامی ته‌قه‌كانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌ و به‌گوێره‌ی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش، له‌ئه‌نجامی ئه‌و روداوه‌ زیان هه‌یه‌.

تا ئێستا ڕاگەیاندنى پەکەکە هیچ روونکردنەوەیەکى لەسەر ئەو رووداوە بڵاونەکردۆتەوە.

جێگەى ئاماژەپێکردنە، (24)ى ئەمانگە گەریلاکانى پەکەکە لە چیاى مەتین تەقەیان لە هێزەکانى پێشمەرگەى زێرەڤانى کرد.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین