شاندى هه‌رێمى كوردستان ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا کوردستانی

نوچه‌نێت

حه‌سه‌ن ئالى په‌رله‌مانتارى كورد ئاشكراى كردووه‌، له‌ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتوودا جارێكى تر شاندى هه‌رێمى كوردستان ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا و ده‌شڵێ مه‌ترسى هه‌یه‌ بودجه‌ى عێراق بێ ره‌زامه‌ندیى كورد تێپه‌ڕێت.

حه‌سه‌ن ئالى په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراق ده‌ڵێ، "له‌ ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتوودا شاندى كوردى جارێكى تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆ له‌سه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 بكه‌ن".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ له‌ رووى ناوه‌ڕۆكه‌وه‌ پێشڤه‌چوون له‌ دانوستاندنى هه‌ولیر و به‌غدا هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌ندێك ناكۆكى ریشه‌یى له‌سه‌ر ژماره‌ و بابه‌ته‌ ته‌كنیكییه‌كان هه‌ن. ده‌شڵێ، "ئه‌گه‌ر ویستى سیاسى هه‌بێت ئه‌وا ئه‌و كێشانه‌یش چاره‌سه‌ر ده‌بێت".

ئه‌مڕۆ جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق پێشبینى كردبوو، بودجه‌ى گشتى عێراق بێ ره‌زامه‌ندى كورد تێپه‌ڕێت، له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت حه‌سه‌ن ئالى ده‌ڵێ، "نیگه‌رانى هه‌یه‌ له‌وه‌ى به‌ زۆرینه‌ یاساكه‌ تێپه‌ڕێنرێت، ئه‌مه‌یش پێشهاتێكى ترسناك ده‌بێت".

حه‌سه‌ن ئالى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه‌ بڕى 250 هه‌زار به‌رمیل راده‌ستى به‌غدا بكات، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌نى شیعه‌ ئێستا داوا ده‌كه‌ن ته‌واوى دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم راده‌ستى به‌غدا بكرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین