لیستى دابه‌شكردنى مووچه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ کوردستان- عێراق

لاڤین عومه‌ر، نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێمى كوردستان لیستى دابه‌شكردنى ته‌واوى دامه‌زراوه‌كانى بڵاوكرده‌وه‌ و كه‌ تا رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌خایه‌نێ.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26ى ته‌مووز وه‌زاره‌تى دارایى لیستێكى نوێى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ته‌واوى دازگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى له‌ خۆ ده‌گرێت. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، له‌م مانگه‌وه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌ بێ لێبڕین ده‌درێت.
هه‌ر دوێنێ جووتیار عادل گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، مووچه‌ به‌ ته‌واوى له‌ شه‌ش رۆژ دابه‌ش ده‌كرێت.

 

دووشه‌ممه‌ 26ى ته‌مووز:
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
سێشه‌ممه‌  27ى ته‌مووز:
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌
یه‌كه‌ى 70 و 80
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى
وه‌زاره‌تى ناوخۆ 
ره‌گه‌زنامه‌
پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى- به‌رگرى شارستانى
لیواى نه‌وت

چوارشه‌ممه‌  28ى ته‌مووز:
وه‌زاره‌تى شه‌هیدان 
مووچه‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدان
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌
ئه‌نجوومه‌نى ئاساسش 
ده‌زگاى ئاسایش

پێنجشه‌ممه‌  29ى ته‌مووز:
وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى
مووچه‌ى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت
ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى
وه‌زاره‌تى داد
وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف
پلاندانان
پیشه‌سازى و بازرگانى
دیوانى چاودێرى دارایى
ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ 
ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم
ده‌سته‌ى ژینگه‌
ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى 
كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن
ده‌زگاى مین
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا 
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى 
وه‌زاره‌تى كاره‌با

یه‌كشه‌ممه‌ یه‌كى ئاب:
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو
وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان
وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم
په‌رله‌مان 
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران
خانه‌نشینى پێشمه‌رگه‌

دووشه‌ممه‌ دووى ئاب:
خانه‌نشینى شارستانى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین