پارێزگاى دهۆک لەبەر زۆربوونى ژمارەى تووشبووان لە ڕەوشێکى خراپ دایە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، لەبەر خراپى ڕەوشى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا لەو پارێزگایە، ئەمڕۆ بەیانى زوو وەزیرى تەندروستى گەیشتە دهۆک.

ئەمڕۆ دووشەممە (26)ى تەممووزى (2021)، د. سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێم، بەیانى زوو سەردانى دهۆکى کردووە، بەپێى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى تەندروستى، "ڕەوشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆر خراپە هەر دوێنێ تا کاتژمێر (12)ى شەو زۆرترین ژمارەی تووشبووان تۆمارکراوە، ژمارەکە یەکجار زۆرە، زۆرترین تووشبوون لە پارێزگای دهۆکە."

وەزارەتى تەندروستى روونیشکردەوە، "لە پلانێکی نوێی چارەسەرکردنی نەخۆشان و دابینکردنی پێداویستی و ئامادەکاری زیاتر و کردنەوەی نەخۆشخانەی دیکەی تایبەت بە وەرگرتنی کۆڕۆنا سەردانی دامودەزگاکانی تەندروستی دەکات."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین