پەیامى ناڕەزایی بە هاوسەرۆکانى یەکێتى دەدرێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەمە (26)ى تەممووزى (2021)، کادیرانی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لەتاراوگە لە ڕاگەیاندراوێکدا ناڕەزایى خۆیان بەرامبەر کێشەکانى (8)ى تەممووزى ناو یەکێتى دەردەبڕن و دەشڵێن، " دەمانەوێ بەهەمولا بەتایبەت هاوسەرۆكان‌و ئەنجومەنی سەركردایەتی‌و مەكتەبی سیاسی یەكێتیی ڕابگەیه‌نین، نیگەران‌و توڕەین، چونكە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەرهەمی زیاتر لە20 هەزار شەهیدی قارەمان‌و قوربانیی زیاتر لە45 ساڵی گەلی كوردستانە."
دەقى ناوەڕۆکى ڕاگەیێندراوى کادیرانی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لەتاراوگە:
دەنگی ناڕەزایی کادیرانی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لەتاراوگە
هه‌ڤاڵان هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
هەڤاڵان ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
ماوەی چەند ڕۆژێكە بارودۆخێکی ناهه‌موار پێشبینی نه‌کراو ڕوی لەیەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كردوە كە ناكرێت هه‌ڵوێسته‌ی لەسەرنەكرێت‌و قسەی لەبارەوە نەكرێت.
ئەو ڕووداوانە لەكاتێكدایە كە یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان لەبەردەم هەڵبژاردنەكانی عێراقەو پلان‌و بەرنامەی هەبوو دەنگێكی زیاتر بەدەستبهێنرێت‌و یەكێتیی ڕۆڵی زیاتر‌و كاریگەری زیاتری بەسەر داهاتوی هەرێم‌و گرفت‌و پرسه چارەسەرنەكراوەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدا هەبێت، بەڵام بەداخەوە دۆخێک‌و بارێکی ناهه‌مواری مه‌ترسیدار هاتۆته‌ته ئاراوه‌و هه‌قه هه‌مولایه‌ک به‌بیرکردنه‌وه‌ی هۆشیارانه‌و هه‌ستکردن به‌به‌رپرسیارێتی چاره‌سه‌رێکی بنه‌بڕی بۆ بکرێت‌و پلان‌و پیلانی نه‌یاران‌و دوژمنان له‌گۆڕبنێن.
ئه‌و باره ناهه‌مواره‌ی هاتۆته پێش، لەچاوەڕوانی ئێمەدا نەبون، لەدەرەوەی ڕێكارەكانی پەیڕەوی ناوخۆ‌و پرەنسیپەكانی دیموكراسیە، بەڵام دەرفەتی زۆر بەدەستەوە ماوە تا بتوانرێت ئەو گرێكوێرانە بكرێنەوەو دۆخەكە بگەڕێنرێتەوەسەر ڕێگەی ڕاست‌و بەیەكەوە دەست لەناودەست یەكێتیی بەرەو پێشەوە ببرێت‌و دروشم‌و ئامانجەكانی كۆنگرەی چوارەم بەفیعلی كاری بۆ بكرێت.
بەڕێزان:
ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی که هاتۆته پێش له‌کاتێکدایه، هه‌رێمی کوردستان‌و به‌گشتی خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌ت به‌قه‌یرانێکی ترسناک گوزه‌ر ده‌کات‌و هەژمونی تاك حزبیی‌و بنه‌ماڵه‌یی بەتەواوی كۆنترۆڵی حوكمڕانی كوردستانی له‌ده‌ستدایه.
گەندەڵیی هەموو جومگەكانی حوكمڕانی گرتۆتەوە، سه‌ره‌ڕای سه‌روه‌رنه‌بونی یاسا، داگیركەرانی كوردستان بەتایبەت توركیا مرخی له‌فراوانخوازی داگیرکاری زیاتر ده‌کاته‌وه‌و پلانی شه‌ڕی براکوژه‌و ئاژاوه‌گێڕی هه‌وڵدان بۆ لێکترازان‌و ئاژاوه خستنه ناو ڕیزی حزبه‌کانه‌وه نابێ ڕێگه‌بدرێ مه‌له له‌ئاوی لێڵدا بکه‌ن با به‌ته‌بایی‌و لێکگه‌یشتنی ئێوه زینده‌خه‌ونه‌کانی پوچه‌ڵ بێته‌وه نه‌هێڵدرێ پلانه گڵاوه‌کانی بێته‌دی.
ئەمە جگە لەترسی پاشەكشەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق كە بەدڵنیاییەوە لێكەوتەكانی لەهەرێمی كوردستان زیاتر‌و گەوەتر دەبێت.
ئێستا ئێمە وه‌ک پێشمەرگەی دێرین‌و دڵسۆزان‌و کەسوکاری شەهیدان‌و خەمخۆرانی یەكێتیی نیشتیمانیی له‌کوردانی تاراوگە دەمانەوێت هەڵوێستی خۆمان لەڕێی ئەم نامەیە بگەیه‌نینە هەمولایەك كە دەمانەوێت هاندەربین بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان‌و دەنگی ناڕەزایی خۆمان بگەیه‌نینە هەمولایه‌ک كە ئەوەی ڕویداوە نەدەبوو ڕوبدات‌و پێویستده‌کات هێمنانه‌و برایانه چارەسەری ئەو كێشانەی باسدەكرێت‌و ئەو لێكەوتانەی بەدوای خۆیدا هێناوە بگەڕێنەوە بۆ پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كە لەلایەن ئەنجومەنی سەركردایەتی پەسندكراوە.
دەمانەوێ بەهەمولا بەتایبەت هاوسەرۆكان‌و ئەنجومەنی سەركردایەتی‌و مەكتەبی سیاسی یەكێتیی ڕابگەیه‌نین، نیگەران‌و توڕەین، چونكە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەرهەمی زیاتر لە20 هەزار شەهیدی قارەمان‌و قوربانیی زیاتر لە45 ساڵی گەلی كوردستانە.
خەمی ئێمە، خەمی خانەوادەی شەهیدان‌و كەمئەندام‌و خەمخۆران‌و كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال مێژویەكی پڕ شانازی گەلی كوردستانە، هەر لێكترازانێك لەناو ماڵی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ئەو مێژوە لەكەداردەكات.
ئێمە دەمانەوێ یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان یەكێتییەكەی جاران‌و چەپكە گوڵەكەی مام‌و هەموو ڕەنگەكان لەخۆبگرێت، سەرەنجام ئەو تێگەیشتنەی سەرۆك‌و ڕابەرمان دوپاتدەكەینەوە كە دەڵێت "مانەوەمان، سەروەریمان، گەشەكردنمان، بەندە بەیەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان".
١ - قاسم جیهاز
٢ - لالۆ هەڵەبجەیی
٣ - سیامند عبداللە بەندەر
٤ - لیوا بۆتان ڕەواندزی
٥ - سالار رحمان مەرزانی
٦ - چۆمان زەنگەنە
٧ - ئاكام بالیسانی
٨ - ئالان سمایل ئێزیدی
٩ - زاهیر خۆشناو
١٠ - مامۆستا سەلام عبدالڕحمان
١١ - هێرش زیندانی
١٢ - هاوبیر عومەر
١٣ - ئازاد كۆیی
١٤ - ئومێد ڕەووف
١٥ - شێخ ڕەڤۆ ئێزدی
١٦ - برایم وەستا حەسەن
١٧ - کمال ڕانیە
١٨ - سالار ڕەواندوزی
١٩ - نەبیل محمدامین عباس
٢٠ - جەبار جمعە دروێش
٢١ - احمد عبداللە احمد
٢٢ - خلیفە گە حسن
٢٣ - مەزن جلال عبدالعزیز
٢٤ - زینە عزیز احمد
٢٥ - هۆگر خلیفە گە
٢٦ - هێمن خلیفە گە
٢٧ - هیوا خلیفە گە
٢٨ - سروە خلیفە
٢٩ - پەخشان احمد علی
٣٠ - فاخیر شیلەیی
تێبینی/ داوای لێبوردن لەو هەڤاڵانەو کادرە دڵسۆزانە دەکەین کە بەسەدان ناومان لایەو پارێزراوە لەبەر زۆری ژمارەکانیان نەکرا دابەزێندرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment