بۆ بەرەنگاربوونەوەى تاڵیبان چەند وڵاتێک کۆدەبنەوە
نوچەنێت:
ئەمرۆ پێنج شەممە (١٥)ى تەمووزى (٢٠٢١) ماڵپەڕى(ئاڕتى)راپۆرتێكى شيكارى بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە، لە رۆژانى (١٦ و ١٧) ئەم مانگە وەزيرانى دەرەوەى وڵاتانى ئەندام لە رێكخراوى شەنگەهاى، كە پێكهاتووە لە كازاخستان و تاجيكستان و قيرغستان و ئۆزبەگستان، لە دوشانبى پايتەختى تاجيكستان كۆبوونەوەى لووتكەى رێكخراوەكەيان دەبەستن، هەريەك لە چين و رووسياش بەشدارن لەو كۆبوونەوە، كە بەمەبەستى خۆئامادەكردنە بۆ چۆنيەتى مامەڵەكردن لەكاتى سەركەوتنى تاڵيبان و گەڕانەوەى بۆ كابول.
لەبەشێكى ترى راپۆرتەكە هاتووە، دەستبەسەرداگرتنەوەى كابول لەلايەن تاڵيبانەوە، لاى ئەو وڵاتانە پەيوەستە بەكاتەوە، كە گۆڕانكارييەكانى ئەو دوايەى ئەفغانستان كاريگەرى لەسەر ئەو چوار وڵاتە هەبووە.
پێشتر محەمەد سوهەيل شاهين نوێنەرى فەرمى مەكتەبى سياسى تاڵيبان بە وڵاتانى رێكخراوى شەنگەهاى ڕاگەیاندبوو، "رێگەنادەين هيچ هێزێكى بيانى خاكى ئەفغانستان دژ بەوڵاتێكى تر بەكاربهێنێت، ئێمە بەڵێنمان داوە ئەوە قبوڵ نەكەين، چ وەك تاك ئەو كارە دژى وڵاتێكى تر ئەنجام بدات، چ گروپەكان، لەوانەش دژ بەچين، هەروەك قبوڵيش ناكەين هاوكارى مادى و مەعنەوى هيچ گروپێكى ئەفغانى بكرێت".
لە بەشێكى ترى ئەو راپۆرتە هاتووە، باسكردنى چين بەرێكەوت نييە، پەكين ترسى لەوە هەيە گۆڕانكارى دەسەڵات لە ئەفغانستان چالاكى ئيگۆرە جوداخوازەكان زياد بكات، كە پێشتر پەيوەندى بە هێزیان لەگەڵ تاڵيبان و رێكخراوە تووندڕەوەكانى سەرخاكى ئەفغانستان هەبوو.
تاڵيبان ئێستا وەك هێزى سياسى ناوخۆيى خۆى پێناسە دەكات، كە هيچ ئامانجێكى جيهانى نييە، ئەوەش قورسە لەگەڵ ئايدۆلۆژياى ئەو بزوتنەوە.
لەدواى بڕيارى كشانەوەى هێزەكانى ئەمريكا و ناتۆ لەمانگى شوباتى ئەمساڵ، تاڵيبان دەستى بەشەڕكردۆتەوە، زۆبەى ناوچەكانى ئەفغانستانى دەستبەسەرداگرتۆتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment