"بافڵ تاڵه‌بانى ئاماده نییه ململانێیه‌كه له‌ناو یه‌كێتى یه‌كلایى بكاته‌وه"
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ى ته‌مووز ئه‌ندامێكى شاندى شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانى كه دوێنێ سه‌ردانى هه‌ر یه‌كه له بافڵ تاڵه‌بانى ولاهور شێخ جه‌نگى كردبوو، بۆ ماڵپه‌ڕى "ئاوێنه"ى ئاشكرا كردووه، له كاتی دیداره‌كه‌ى شێخ نه‌هرۆ له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگى، لاهور داواى كردووه كێشه‌كان له‌ناو مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى یه‌كلایى بكرێنه‌وه، كه‌چى دواتر له دیداره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى، بافڵ سه‌باره‌ت به‌و داوایه گوتوویه‌تى، "بمانەوێت شتێک بکەین پەیوەندی بە حزبەوە هەبێت، دەیبەینە نێو ئۆرگانە حزبیەکان، بەڵام گۆڕانکاریەکان لە ئیدارەدا کراون، خەڵکانێک لە پۆست‌دا دانراون بە نایاسایی، ئێمە دەمانەوێت چاکسازی بکەین، قۆرخکاری نەمێنێ، خەڵکی سلێمانی بەتایبەت بازرگانەکان، ئیشی خۆیان بکەن و کەس دەستیان بۆ نەبات".
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م داوایه، ته‌نیا داواى لاهور شێخ جه‌نگى نییه، به‌ڵكو ئه‌مڕۆ كۆمیتەی پەیوەندییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK له راگه‌یێندراوێكدا كه به ناوى "بانگه‌وازێك بۆ یه‌كێتى" بڵاوكراوه‌ته‌وه داواى كردووه، یه‌كێتى كێشه‌كانى خۆى له‌ناو ئۆرگانه‌كانیدا یه‌كلایى بكاته‌وه، له ده‌قى راگه‌یێندراوه‌كه‌ى په‌كه‌كه هاتووه، "چاوەڕوانی ئێمە ئەوەیە كە ئەم قەیرانە لە رێگەی ئەو میكانیزمە خاوەن بڕیارانەی كە لە كۆنگرەدا هەڵبژێردراون و هەروەها لەسەر بنەمای پەێرەو و یاسای نێوخۆیی و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و نیشتمانی چارەسەر ببێت".
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت لاهور شێخ جه‌نگى پێداگریى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه كێشه‌كان له رێگه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه یه‌كلایى بكرێته‌وه، په‌یجى PUK بڵاوى كردووه‌ته‌وه، لاهور شێخ جه‌نگى له رێگه‌ى گرووپێكى واتسئاپه‌وه نامه‌یه‌كى بۆ ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ناردووه، له‌كۆى 124 ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى ته‌نیا هه‌شت ئه‌ندام پاڵپشتیان كردووه.
په‌یجه‌كه ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه، له‌وه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى داواى چى كردووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت ده‌ڵێ ناوى هه‌شت ئه‌ندامه‌كه‌ى یه‌كێتى له لاى ئه‌وانه‌وه پارێزراوه.
له هه‌شتى ئه‌م مانگه‌وه ململانێیه‌كى تووند له‌نێوان هه‌ردوو بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى دروست بوو، سه‌ره‌تا له‌سه‌ر گۆڕانكاری له چه‌ند پۆستێكى ئه‌منى ده‌ركه‌وت و دواتر به‌و ئه‌نجامه گه‌یشت كه یه‌كێتى، بافڵ تاڵه‌بانى وه‌ك سه‌رۆكى یه‌كێتى ناساند و ئێستایش كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment