ئه‌مریكا سه‌ربازگه‌كه‌ى له‌ كوردستان فراوانتر ده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

به‌رپرسانى هه‌واڵگریى عێراق بۆ رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بییان ئاشكرا كردووه‌، سه‌ربازگه‌ى ئه‌مریكى له‌ حه‌ریر فراوانتر ده‌كرێت، وه‌ك ناوه‌ندێكى به‌ڕێوه‌بردنى ئۆپراسیۆنه‌كانى لێدێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چوارى شوبات، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌واڵگريى عێراق به‌ رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" ده‌ڵێن ئه‌مریكا ده‌ستیكردووه‌ به‌ فراوانكردن و گه‌وره‌كردنى سه‌ربازگه‌ى حه‌ریر. به‌شێوه‌یه‌ك گه‌وره‌ كراوه‌ هاوشێوه‌ى سه‌ربازگه‌كه‌ى رۆژئاواى كوردستان و عه‌ین ئه‌سه‌د وه‌ك ناوه‌ندێكى به‌ڕێوه‌بردنى ئۆپراسیۆنه‌كانى لێدێت.

به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى رۆژنامه‌كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌یش وا ده‌كات گرژییه‌ك له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران دروست ببێت.

به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناوچه‌كانى عێراق بۆ ئه‌مریكییه‌كان و هاوپه‌یمانان ئارام نییه‌، له‌ پایزى رابردوو ده‌نگۆى ئه‌وه‌ هه‌بوو ئه‌مریكا باڵیۆزخانه‌كه‌یشى له‌ به‌غداوه‌ بۆ هه‌ولێر بگوازێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ گوتوویه‌تى، سه‌ربازگه‌كه‌ى حه‌ریر هاوشێوه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌ده‌ و ده‌بێت به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاییه‌كان ئاگادارى چالاكییه‌كانى بێت
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین