گفتوگۆكان هه‌رێم و به‌غدا كێشه‌ى تێكه‌وتووه
نوچه‌نێت
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوده‌كرێنه‌وه دانوستاندنى هه‌رێم و به‌غدا كێشه‌ى تێكه‌وتووه، چونكه لایه‌نه شیعه‌كان داوا ده‌كه‌ن به ته‌واوى دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم راده‌ست بكرێت و په‌رله‌مانتارێكى كوردیش ده‌ڵێ، "گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بێت".
تا ئێستا شاندى دانوستاندنکارى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەغدا بۆ دیارکردنى پشکى کورد لە بودجەى (2021)ى عێراق، نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک. ده‌نگۆى ئه‌وه له هه‌ندێك كه‌ناڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ شانده‌كه بگه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر.
چونكه بەپێى چەند سەرچاوەیەک، فراکسیۆنە شیعەکان داواى ڕادەستکردنى تەواوى دۆسیەى نەوتى و ئیدارەدانى بیرەنەوتییەکانى هەرێمى کوردستان دەکەن، لە بەرانبەردا شاندى دانوستاندنکارى هەرێم ڕایانگەیاندووە، ڕادەستکردنى دۆسیەى نەوتى کوردستان بە تەواوى جێگەى قبووڵ نییە.
سەرۆکى فراکسیۆنێکى کوردیش لە پەرلەمانى عێراق دەڵێت، "تا ئەم ساتەش گفتوگۆ لە نێوان لایه‌نه سیاسییەکان بەردەوامە، لە پڕۆژە یاساى بودجەى (2021)، بە تایبەتى ئەو ماددانەى پەیوەندى هەیە بە نێوانى هەرێم و بەغدا."
سەلیم هەمزە، سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ لە پەرلەمانى عێراق، بە ماڵپەڕى بەغداد ئەلیوم ڕاگەیاند، پڕۆژە یاساى بودجەى (2021)، پێویستى بە کاتى زیاترە و زەحمەته ئەم هەفتەیە بگەنە چارەسەرى تەواو، بە دووریشى نازانێ گفتوگۆکان کۆتایى هەفتەى بخایەنێ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment