عه‌لى وه‌ردى و له‌شفرۆشه‌كانى به‌غدا !
فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
كه باسى عه‌لى وه‌ردى و له‌شفرۆشه‌كان ده‌كرێت، ئه‌و به‌سه‌رهاتمه‌مان بیر ده‌كه‌وێته‌وه كه وه‌ردى له چه‌ندان نووسینى باسى كردووه، ئه‌وه‌شیان له كاتێك بووه كه شارى به‌غدا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى لافاوێك بووه، حكومه‌تى ئه‌و كاتى به‌غدا نه‌یزانیوه، له ده‌ره‌نگانى شه‌و خه‌ڵك له‌كوێ په‌یدا بكات بۆئه‌وه‌ى به هاناى به‌غداوه بچن و رێگرى له لافاوه‌كه بكه‌ن. به‌رپرسێكى پۆلیس بیرى بۆ شوێنى له‌شفرۆشه‌كان ده‌چێت و بۆیه به ئۆتۆمبیل ده‌چنه ئه‌و ناوچه‌یه و له‌شفرۆش و له‌شكڕ به‌یه‌كه‌وه سوارى ئۆتۆمبیله‌كان ده‌بن و له دروستكردنى به‌ربه‌ستى لافاوه‌كه هاوكارى حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
جیا له‌مه ،به‌سه‌رهاتێكى تر‌ى وه‌ردى هه‌یه كه د. قاسم حوسێن ده‌یگێڕێته‌وه. ساڵى 2013 دیمانه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ د. قاسم حوسێن كرد، كه نووسه‌ر و ده‌روونناسێكى ناسراوى عێراقه و هه‌رچه‌نده له بابه‌تى "دووفاقى كه‌سێتیى عێراقى" له‌گه‌ڵ وه‌ردى ته‌با نییه، به‌ڵام زۆر سه‌رسامه به وه‌ردى، له دیمانه‌كه له‌سه‌ر بابه‌تى "وه‌ردى و له‌شفرۆشه‌كان" به‌سه‌رهاتێكى خۆى له‌گه‌ڵ وه‌ردى گێڕایه‌وه.
له دیمانه‌كه‌دا كه له‌چه‌ندان ماڵپه‌ڕى كوردى و عه‌ره‌بى بڵاوكرایه‌وه، دكتۆر قاسم گوتى له‌سه‌ره‌تاى هه‌شتاكان توێژینه‌وه‌یه‌كى مه‌یدانیم به ناونیشانى "له‌شفرۆشى، هۆكار و شێوازه‌كانى و شیكردنه‌وه‌ى كه‌سێتى له‌شفرۆش" ئاماده‌كرد و دواى ته‌واوبوونى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌و كاتى عێراق دادوه‌ر و ئه‌كادیمییه‌كانى بانگ كرد، بۆئه‌وه‌ى له كۆڕێك تاوتوێى بكه‌ین، یه‌كێك له ئاماده‌بووه‌كان وه‌ردى بوو.
قاسم حوسێن ده‌ڵێ، هه‌رچه‌نده وه‌ردى یه‌كه‌م كه‌س بوو ده‌بووایه سه‌رنجه‌كانى خۆى بڵێ، به‌ڵام به پاساوى نه‌خۆشكه‌وتن، قسه‌ى نه‌كرد. دواى ئه‌وه‌ى مشتومڕه‌كان ته‌واو بوو، عه‌لى وه‌ردى ده‌ستى گرتم و پێى گوتم، ئه‌و توێژینه‌وه‌ت له‌باره‌ى قه‌حپه‌كان (وه‌ردى وشه‌ك میلییه‌كه‌ى به‌كارهێناوه) به‌سه‌رهاتێكى خۆشى وه‌بیرهێنامه‌وه، له چله‌كان (1940) حكومه‌تى عێراق تاوتوێى كردنه‌وه‌ى شوێنێكى گشتى له‌شفرۆشتنى ده‌كرد، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام درا، عه‌بدولئیلاه "وه‌سى" و نوورى سه‌عید و وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى ته‌ندروستى و به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایش له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده‌بوون، له‌سه‌ر بیرۆكه‌كه رێككه‌وتن به‌ڵام له‌سه‌ر شوێنه‌كه ناكۆك بوون له‌نێوان دوو شوێن "باب شه‌رگى" و "گۆڕه‌پانى مه‌یدان"، له‌نێو به‌رپرسه‌كانى عێراق كه‌سێكى خه‌ڵكى مووسڵ هه‌بوو، نوكته‌زان بووه، له كۆبوونه‌وه‌كه گوتبووى، باشترین شوێن بۆ شوێنى له‌شفرۆشيى مه‌یدانه، ئه‌وه‌ى باوه‌ڕیش ناكات با بچێ له‌دایكى بپرسێ!
به‌مه‌یش راسپێردراوى عه‌رشى عێراق" وه‌سى" نوورى سه‌عید "سه‌رۆك وه‌زیران" و ته‌واوى به‌رپرسان له‌گه‌ڵ پێكه‌نین ده‌كه‌ونه سه‌رپشت.
د. قاسم حوسێن له دیمانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، له‌چاوه‌كانى وه‌ردى تێگه‌یشتم، ئه‌و ده‌یه‌وێ بڵێ ئه‌گه‌ر ئێستا له هه‌شتاكان كه‌سێك نوكته‌یه‌كى وه‌ها بكات، فیشه‌كى ده‌مانچه به‌سه‌رى خاوه‌ن نوكته‌كه و ئاماده‌بووانى پێكه‌نیو خاڵى ده‌كرێته‌وه. د. قاسم حوسێن دووپاتیشى ده‌كاته‌وه هه‌ر ئه‌وه هۆكاره بوو، له كۆڕه‌كه عه‌لى وه‌ردى قسه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و توێژینه‌وه‌یه نه‌كات.
گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و به‌سه‌رهاته به‌هۆى ساڵیادى كۆچى دوایى دكتۆر عه‌لى وه‌ردى بووه، كه له 13ى ته‌مووزى 1995 بووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment