وەزارەتى بەرگرى ئەفغانستان ئامارى كوژراوانى تاڵيبانى راگەياند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

وەزارەتى بەرگرى ئەفغانستان بڵاويكردەوە، "لە چەند ئۆپراسيۆنێكى شەوى رابردوو، سوپاى ئەفغانستان (١٩١) چەكدارى بزووتنەوەى تاڵيبانى كوشتووە". ئەمڕۆش زنجيرەيەك تەقينەوە كابولى پايتەختى ئەفغانستانى هەژاند، چەندين كوژاروبريندارى لێكەوتەوە.

ئەمرۆ شەممە (١٠)ى تەمووزى (٢٠٢١)، ماڵپەڕى (عەرەبى جەديد) بڵاويكردەوە، وەزارەتى بەرگرى ئەفغانستان رايگەياند، "لە (٢٤) كاتژمێرى رابردوو سوپاى ئەفغانستان لە چەند ئۆپراسيۆنێكدا (١٩١) ئەندام و چەکدارى تاڵيبانيان كوشتووە، هەروەها (١٠٢) چەکداریشى لە هێزەكانى تاڵيبانيش برينداركردووە".

لەلايەكى ترەوە زەبيحوڵا موجاهيد وتەبێژى بزووتنەوەى تاڵيبان رايگەياند، "هێزەكانى تاڵيبان لە شەوى رابردوو دەستيان بەسەر دوو بەڕێوبەرايەتى و بڕێكى زۆرى چەكوتەقەمەنى و خۆراك داگرتووە".

ئەمرۆش چەند تەقينەوەيەك كابولى پايتەختى ئەفغانستانى هەژاند، سەبارەت بە زيانەكانى ئەو تەقينەوە پۆليسى ئەفغانى لە بەياننامەيەكدا رايگەياند "تەقينەوەكان  لە چەند ناوچەكى جياواز بووە، کە چەند هاووڵاتيەك گيانيان لەدەستداوە، لە ناويان سێ منداڵ هەيە، چەندين كەسى تريش برينداربوون و زيانێكى زۆرى مادديش بەر باڵەخانەكانى ئەو ناوچانە كەوتووە، لێكۆڵينەوەش لەو  تەقينەوانە بەردەوامە".

تا  ئێستا هيچ لايەنێك بەرپرسيارێتى تەقينەوەكانى نەخستۆتە ئەستۆى خۆى. ماوەى چەند رۆژێكە چەكدارانى تاڵيبان هێرشەكانيان بۆ سەر ئەفغانستان دەستێكردووە، بەگوێرەى وتەبێژى بزووتنەوەى تاڵيبان دەستيان بەسەر ٨٥% داگرتووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین