رووسیا به‌ مانۆر وه‌ڵامى ناتۆ ده‌داته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی مانۆڕەکانی ناتۆ و ئۆکرانیا لە دەریای رەش بە میوانداری و بەشداریی ئەمریکا، هێزە دەریاییەکانی رووسیاش بە بەشداریی سیستمی بەرگریی "S-400" لە هەمان دەریا دەستیان بە مانۆڕێکی سەربازی کردووە.

بەیاننامەی هێزى دەریای رەشی رووسی رایگەیاندووە کە هێزە سەربازییەکانی وڵات بە بەشداری سەربازان و ٣٠ یەکەی کەلوپەلی سەربازی و سیستمەکانی "S-400" و "پانتسیر ئێس" مانۆڕی سەربازی لە دەریای رەش ئەنجامدەدەن.

دوای دەستپێکردنی مانۆڕی سەربازیی نیوان ناتۆ و ئۆکرانیا بە چاودێریی ئەمریکا لە دەریای رەش، رووسیاش بە گشتی چالاکی و جموجوڵی لەو ناوچەیەدا زیادکردووە و دوایینیان دەستپێکردنی ئەم مانۆرە سەربازییە نوێیەیە.

مانۆڕەکانی ناتۆ و ئۆکرانیا بە بەشداریی ٣٠ دەوڵەت لە ناویاندا ئەمریکا لە ٢٨ی حوزەیرانەوە دەستیان پێکردووە و بڕیارە تاوەکوو ١٠ی تەمووز بەردەوام بێت.

لەو مانۆڕە ناتۆ پێنج هەزار سەرباز، ٣٢ کەشتیی جەنگی، ٤٠ فڕۆکە و ١٨ یەکەی هێزە تایبەتەکان بەشدارن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین