ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ ئاماده‌بوونى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كۆببێته‌وه‌ و تاوتوێى چه‌ندان پرس بكات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ حه‌وتى ته‌مووز فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ راگه‌یێندراوێك بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن كۆده‌بێته‌وه‌.

راگه‌یێندراوه‌كه‌ى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى ئه‌و بابه‌تانه‌ى دیارى كردووه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ تاوتوێى ده‌كرێن و بریتین له‌مانه‌ى خواره‌وه‌:


- خستنەڕووی پوختەی دەرئەنجامی ئامادەبوونی شاندی وەزاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بە ژمارە (١٦) لە ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٦/٢٨ و وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران لە لایەن شاندی وەزارییەوە و خستنەڕووی ڕاسپاردەی کۆتایی دانیشتنی پەرلەمان.
- خستنەڕووی دەقی هەموارکراوی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابوری لە هەرێمی کوردستان - عێراق  ژمارە (٥)ی ساڵی ٢٠١٠) تایبەت بە هێنانەکایەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دڵنیایی (التأمين).
- خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێرکاریی لە هەرێمی کوردستان - عێراق).
- خستنەڕووی بڕیاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابوری لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢١/٧/٤ سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی داهاتی گشتی باج و ڕسومات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین