نێچێرڤان بارزانى فەرمانى دامەزراندنى بۆ سێ پۆستى دادوەرى واژۆکرد
نوچەنێت:
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ واژۆى لەسەر "دامەزراندنى پۆستى دادوەرى بۆ جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى هەولێر، جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى دهۆک و جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى هەولێر" کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە (4)ى تەمووزى (2021)، نێچیرڤان بارزانى، هەروەک لە ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم هاتووە، "فەرمانى دامەزراندنى سێ دادوەرى بۆ سێ پۆستى دادوەرى لە هەرێمى کوردستان واژۆ کرد کە بریتیبوون لە بەڕێزان دادوەر مەسعوود خدر مەحموود بۆ پۆستى جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى هەولێر. دادوەر غازى خەلیل تایە بۆ پۆستى جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى دهۆک و دادوەر دارا محەمەد ئیبراهیم بۆ پۆستى جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى هەولێر."
دەشڵێت، "بە ئامادەبوونى دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەرى بەوەکالەت، هەرسێ دادوەر سوێندى یاسایییان لەبەردەم سەرۆکى هەرێمى کوردستاندا خوارد و سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment