پارتى بەرپرسى لقەکانى دەگۆڕێت کوردستانی

نوچەنێت:

پارتى دیموکراتى کوردستان، بە نیازە گۆڕانکارى لەزۆربەى بەرپرسى لقەکانى بکات، یەکەم گۆڕانکاریش لە لقى 17ى شنگال ئەنجام دا.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پارتى دیموکراتى کوردستان، بەستنى کۆنگرەى حیزبەکەى دواخستووە، لە ئێستاشدا بە پێى زانیارییەکان بڕیارى داوە ئاڵۆگۆڕى لە بەرپرسى لقەکان بکات، ئەم بڕیارەش کەوتۆتە بوارى جێبەجێکردن بە گۆڕینى قادر قاچاغ بەرپرسى لقى 17 شنگال دانانى ئاشتى کۆچەر لە شوێنیان.

لەسەر لابردنى لە پۆستە حیزبیەکەى، قادر قەچاغ، بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی، بە ماڵپەڕى (pdk) ڕاگەیاند، فەرمانی لابردنى لە پۆستی بەرپرسی لقی١٧ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەرچووە و سەركردایەتی پارتیش ھەر بڕیارێك بدات، ئامادەیە جێبەجێی بكات. 

 لە بارەى هۆکارى نەبەستنى کۆنگرەى پارتى لە کاتى خۆیدا، مەحموود محەمەد، گوتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، بەهۆی پەتای کۆرۆناوە کە کوردستانی گرتەوە، بەستنی کۆنگرەیان دوا خستووە، کاتێ کۆنگرە دەبەسترێت، چونکە کۆنگرە بە کۆبوونەوەی زۆر هەیە، ئەمەیش  هەمووی پێکەوەبوون و تێکەڵاوبوونە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین