د. رەهێڵ فەرەیدوون: کۆرۆناى گۆڕاوى دەلتا بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بریکارى وەزارەتى تەندروستى هەرێمى کوردستان، هۆشدارى دەدات لەسەر کۆرۆناى گۆڕاوى دەلتا و دەشڵێت، ئەو جۆرە مەترسییەکەی زیاترە و خێراتر بڵاودەبێتەوە بە بەراورد بە هەردوو جۆرەکەی پێشووتری کۆڤید 19 و کۆڤید 20.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (1)ى تەمووزى (2021)، بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند،  تا ئێستا ناتوانن دڵنیایی بدەن کە  هیچ کەسێک لە کوردستان تووشی جۆری گۆڕاوی دەلتای کۆرۆنا نەبووە، چونکە تا شیکارى نەکەى نازانرێت جۆڕى گۆڕاوە یاخود جۆرێکى ترە.

بە وتەى ئەو بەرپرسە وەزارەتى تەندروستى، کوردستان کیتى تایبەت بە دەستنیشانکردنى کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا نییە،  تەنها دەتوانن بە ڕیگەى شیکاری جۆرى کۆرۆناکە دیارى بکەن.

دەربارەى ڕێژەى وەرگرتنى ژەمى ڤاکسین لە هەرێمى کوردستان، د. رەهێڵ فەرەیدوون گووتیشی، تاوەکو ئێستا نزیکەی (5٪)ی کۆی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دۆسی یەکەمی ڤاکسینەکەیان لێداوە، لە دەوروبەری(3٪)یش هەردوو دۆسەکەیان وەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین