بانکی ئەمریکا: هەڵئاوسان لە ئەمریکا دانابەزێت ئابووری جیهان

نوچەنێت

بانکی ئەمریکا پێشبینی دەکات ئاستی هەڵئاوسانی بازاڕەکانی ئەمریکا بۆ ماوەی 2 بۆ چوار ساڵی تر بەردەوام لە بەرزبوونەوە دابێت، ئەمەیش دەبێتە هۆی ئەوەی بانکەکانی ئەمریکا سیاسەتێکی نوێ بۆ پارێزگاریکردن لە ئابووری بازارەکان بخەنەڕوو.

لەو بارەیەوە مایکل هارتنیت، راوێژکاری باڵا لە بانکی ئەمریکا دەڵێت" بەشیکی زۆری شرۆڤەکاران پێشبینی ماوەیەکی کورتیان بۆ بەرزی ئاستی هەڵئاوسان کرد، و پێیان وابوو کە گەشەی ئابووری ئەمریکا و هەڵگرتنی ڕێکارە توندەکانی کۆرۆنا ئاستی هەڵئاوسان دادەبەزێنێت، بەڵام ڕێژەی هەڵئاوسان لە نێوان دوو بۆ چوار خاڵ تا چوار ساڵی تر دەمێنێتەوە".

هەروەها سەرۆکی باکی فیدرالی ئەمریکا (جیروم پاول) دووپاتیکردەوە، نابێت نری سوی بانکی تەنیا بەهۆی بەرزی ڕێژەی هەڵئاوسانەوە بەرزبکەینەوە، بەڵکو بۆ هێواشکردنەوەی ترسی وەبەرهێنەرەکان لە سیاسەتی مەرکەزی بانکی ئەمریکا، پێویستمان بە سیاسەتێکی گونجاوی نەقدی هەیە".

ئەم لێدوانانەی بەرپرسە ئەمریکاییەکان لە کاتێکدایە، وەبەرهێنەرە ئەمریکاییەکان لە هەفتەی رابردوو بڕی 7 ملیار دۆلاریان وەک پشک و 9.9 ملیر دۆلاریان وەک پارەی سەند خستە سندووقەکانەوە، بەڵام لەبەرامبەردا بڕی 53.5 ملیار دۆلار لە بانکەکان راکێشراوە، ئەمەیش ئەگەرەکان بۆ مانەوەی هەڵئاوسان بە بەرزی بەهێزتر دەکەن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین