داهاتووى لیبیا؛ لە نێوان چاوتێبڕینى تورکیا و کۆنگرەى بەرلین
نوچەنێت:
دوای ئهوهی شۆڕشهكانی بههاری عهرهبی لیبیای گرتهوه، گەردەلوولى ئەم شۆڕشە کۆتایى بە حكومی 42 ساڵهی موعمهر قهزافی و دهسهڵاتەکەى هێنا، شهڕی ناوخۆ لیبیای گرتهوه و ئەو وڵاتەى دابەشى بهرهی ڕۆژههڵات و ڕۆژئاو کرد. ئەگەرچى نهتهوهیهكگرتووهكان وەک خاوهنی یەکەمین گفتوگۆی نیشتیمانیی لیبیاى دواى قەزافى، ویستى هاوکار بێت لە بونیادنانەوەى ئەو وڵاتە، بهڵام گفتوگۆكان بهرههمێكی ئەوتۆى لێ سەوز نهبوو.
كۆنگرەى بەرلين يەك
بيرۆكەى كۆنگرەى بەرلين يەك دەگەڕێتەوە بۆ داوايەكى غەسان سەلامەى نێردەى باڵاى نەتەوە يەكگرتووەكان بۆ ليبيا.
لە ناوەڕاستى هاوينى (٢٠١٩)دا، داواى لە ئەنجێلا مێركلى ڕاوێژكارى ئەڵمانيا كرد، كۆنگرەيەكى نێودەوڵەتى بە بەشدارى هێزە ناوچەيى و جيهانييەكان بۆ ڕاگرتنى جەنگ لە ليبيا ببەسترێت، غەسان سەلامە ئەو كۆنگرەى بە ڕێگەيەكى بەرجەسەتە لە ناوخۆ و دەرەوە وەسفكرد، ههروهها گفتوگۆ نیشتمانييەكانیشى لە ناوخۆ و دەرەوە بە شكستخواردوو وەسفكرد، كە ئەوكاتە خەريكى گفتوگۆى ناوخۆى ليبيا بوو، كاتێكيش لە مانگى نيسانى (٢٠١٩) خەليفە حەفتەر هێرشى كردە سەرى بە تەواوى لە گفتوگۆكان بێ هيوابوو.
لايەنە بەشداربووەكانى كۆنگرە
ڕۆژى يەكشەممە (١٩)ى كانوونى دووەمى (٢٠٢٠) كۆنگرەى بەرلین یەک تايبەت بە گفتوگۆكردن سەبارەت بە قەيرانى ليبيا لە باڵەخانەى ڕاوێژكارى ئەڵمانيا بە چاودێرى نەتەوە يەكگرتووەكان دەستى پێكرد، لەو كۆنگرەيە (١١) سەرۆك وڵات بەشداربوون، كە بریتى بوون له، "ڤلاديمێر پۆتينى سەرۆكى رووسيا، ئيمانوێل ماكرۆنى سەرۆكى فەرەنسا، بۆريس جۆنسۆنى سەرۆكوەزيرانى بەريتانيا، رەجەب تەيب ئەردۆغانى سەرۆك كۆمارى توركيا، ئەنجێلا مێركلى راوێژكارى ئەڵمانى، ئەو كۆنگرەيە بەبێ بەشدارى فائيز سەڕاجى سەرۆكى حكومەتى ويفاقى نشتيمانى و خەليفە حەفتەرى سەرۆكى هێزە چەكدارەكانى ليبيا دەستیپێكرد، هەرچەند هەردووكيان لە ئەڵمانياش بوون".
هەر لەو كۆبوونەوەيەدا نوێنەرانى بەريتانيا و چين و فەڕەنسا و ئيمارات و كۆمارى كۆنگۆ و ئيتاڵيا و ميسر و جەزائير و نەتەوە يەكگرتووەكان و يەكێتى ئەوروپا و يەكێتى ئەفريقيا و كۆمكارى وڵاتانى عەرەبى بەشداربوون.
ئامانجى كۆنگرەى يەك
ئامانجى ئەو كۆنگرەيە راگرتنى جەنگ و وەستانى فرۆشتنى چەك بوو بە لايەنە شەڕكەرەكانى ليبيا. ئەنجێلا مێركل راوێژكارى ئەڵمانى لە ديوانى راوێژكارى پێشوازى كرد لە كەسە سەرەكييەكانى قەيرانى ليبيا، لەوانە، "ئەردۆغان، ڤلاديمێر پوتين، مايك پۆمپيو وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا".
بەر لە دەستپێكردنى ئەو كۆنگرەیەش ئەردۆغان و پۆتين كۆبوونەوە، لەو كۆبوونەوەيە جەختيان لەسەر گرنگى ئاگربەست كردەوە، هەروەها مەولوود چاوشئۆغلۆى وەزيرى دەرەوەى توركيا و مايك پۆمپيوى وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا بە جیا كۆبوونەوە، پۆمپيو داواى رێككەوتنى ئاگربەستى لە ليبيا كرد، بە ميكانزمێكى بەهێز لە ژێر چاودێرى چڕى لايەنەكان.
هەرچەندە ئامانجى سەرەكى ئەو كۆنگرەيە ڕاگەياندنى ئاگر بەست بوو، بەڵام ديپلۆماتكاران دڵنيا نەبوون، هەردوولايەنى شەڕكەر بگەنە راگەياندنى ئاگربەست.
ئەنجامەكانى كۆنگرەى يەكەم
ديارترين خاڵ كە لايەنە بەشداربووەكانى كۆنگرەى بەرلين پێى گەيشتن، بەتايبەت توركيا و رووسيا، ئەوە بوو، كە "ململانێى سەربازى چارەسەر نييە" هەموو لانەكان بەڵێنيان دا پابەند بن بە رێزگرتن لە بڕيارى قەدەغەكردنى پێدانى چەك بەهێزە چەكدارەكانى ليبيا، كە لە (٢٠١١) نەتەوە يەكگرتووەكان ئەو بڕيارەى سەپاندبوو.
هەر لەو كۆبوونەوەيە خەليفە حەفتەر و فائيز سەراج رەتيان كردەوە پێكەوە دانيشن. دواى كۆنگرەكەش سێرگى لاڤرۆڤ وەزيرى دەرەوە رووسيا كۆنگرەى بەرلینى بە"سوود بەخش" وەسفكرد، بەڵام دانى بەوەش دانا بۆشايى نێوان ئەو دوو سەركردەیە فراوانە. لاى خۆشيەوە ئەنجێلا مێركل رايگەياند، "ئەوە هەنگاوێكى بچووكە بۆ پێشەوە"، دانيشى بەوە دانا كە كارى زۆر ماوە بكرێت بۆ گەيشتن بە ئاشتى".
ئيمانوێل ماكرۆنیش گوتى، "ئەوەى تووشى دڵەڕاوكێى كردووم گەيشتنى چەكدارە سوورييەكانە بۆ شارى تەرابلوس، پێويستە ئەوە رابگيرێت".
لە بەرامبەردا مايك پۆمپۆ کۆنگرەکەى، بە "بەرەو پێشوەچوونێك" وەسفکرد. داواشى كرد، "ئاگربەستى گشتگير لە ليبيا رابگەيێندرێت". لاى خۆشييەوە فائيز سەراج داوايكرد هێزێكى نێودەوڵەتى بەچاودێرى نەتەوە يەكگرتووەكان رەوانەى ليبيا بكرێت، بۆ ئەوەى ئەگەر حەفتەر دەستى بە شەڕكردەوە، ئەو هێزە پارێزگارى لە هاووڵاتيانى مەدەنى بكات.
دواى كۆنگرەى بەرلين
هەرچەندە حەفتەر واژۆى لەسەر ئاگربەستى رێككەوتنى بەرلين نەكرد، بەڵام بە زارەكى بەڵێنى بە مێركڵ دابوو، پابەندى ئاگربەست بێت، بەڵام رۆژێك دواى كۆنگرە شەڕوپێكدادانى دوولايەنە لە ليبيا دروستبۆوە، هەردوولاش يەكتريان بە پابەند نەبوون بە ئاگربەست تۆمەتبار دەكرد.
دروستبوونى حكومەتى نوێى ليبيا
رۆژى پێنجى شوباتى (٢٠٢١) عەبدولحەميد دبيبە متمانەى پەرلەمانى ليبياى بەدەست هێنا، بۆ پێكهێنانى حكومەتى وڵاتەكەى بۆ قۆناغى راگوزەر، تا هەڵبژاردنە گشتييەكانى مانگى كانوونى يەكەمى ئەمساڵ، لە (١٠)ى ئازارى ئەسماڵ لە لايەن پەرلەمانى ليبيا لە شارى سرت بە ئامادەبوونى (١٣٢) ئەندام متمانە بە حكومەتەكەى دبيبە درا.
توركيا دواى كۆنگرەى بەرلين يەك
بە درێژايى ئەو ماوەيە كە بڕياربوو هێزە چەكدارەكان لە ليبيا بكشێندرێنەوە، بەڵام هيچ لايەك بابەند نەبوون بە كشانەوەى هێزەكانیان، توركيا لەو دواييە جێگۆڕكێى بە هێزە چەكدارەكانى كرد لەسەر خاكى ليبيا، لەوانە چەند گروپێكى كشاندەوە و گروپى دیکەى لە شوێنیان دانا.
رۆژى (١٢)ى حوزەيرانى (٢٠٢١) خەلوسى ئاكار وەزيرى بەرگرى توركيا لە بەردەم ئەندامانى تيمى كەشتيیەوانى وڵاتەكەى لە كەناراوەكانى ليبيا رايگەياند، "توركيا هێزێكى بيانى نييە لە ليبيا، ئێمە بەردەوام دەبين لە هاوكارى هێزە سەربازييەكانى ليبيا، تا دەگەنە ئەو ئاستەى پێويستيان بە لايەنى دەرەكى نابێت"، سەبارەت بە ئامانجى توركياش لەو وڵاتە گوتى،" ئامانجى ئێمە پاراستنى يەكپارچەيى خاكى ليبيا و هێنانەدى سەقامگيرى و ئاشتييە".
كۆنگرەى بەرلين دوو
رۆژى چوار شەممە (٢٣)ى حوزەيرانى (٢٠٢١) كۆنگرەى بەرلين دوو بە ئامادەبوونى (١٠) وڵات و چوار رێكخراوى نێودەوڵەتى دەستيپێكرد، وڵاتانى بەشدار لەو كۆنگرەيە، هەر يەك لە، "ليبيا، توركيا، ئەمريكا، رووسيا، چين، بەريتانيا، ئيتاڵيا، ئەڵمانيا، سويسرا، ئەمريكا، تونس، جەزائر، مەغريب، ميسڕ، ئيمارات"، دەستى بە کارەکانیکرد، هەروەها رێكخراوى، "نەتەوە يەكگرتوەكان، هاوپەيمانى ناتۆ، يەكێتى ئەفريقيا، كۆمكارى وڵاتانى عەرەبيش بەشداربوون لەو كۆنگرەيە". هاوکات لە كۆنگرەکە وەزيرى دەرەوەى چين و رووسيا نوێنەريان بەشدار بوو، بهڵام خۆيان بەشدار نەبوون. بۆ يەكەمجاریش حكومەتى ليبيا بەشدارى لە چالاكييەكانى کۆنگرەى بەرلين كرد.
توركيا لە كۆنگرەى بەرلين دوو
بەر لە دەستپێكردنى كۆنگرەى بەرلين دوو، مەولوود چاوشئۆغلۆ وەزيرى توركيا لەگەڵ عەبدولحەميد دبيبەى سەرۆكى حكومەتى راگوزەرى ليبيا كۆبۆوە، بە ئامانجى هەماهەنگى لە چوارچێوەى كۆنگرەى بەرلين دوو، لەو كۆبوونەوەیه نەجلا مەنقوش وەزيرى دەرەوەى ليبيا ئامادە بوو، بەگوێرەى بەياننامەى وەزارەتى دەرەوەى ليبيا لەو ديدارە گفتوگۆ لەسەر پەيوەندييە سياسيەكانى هەردوو وڵات كراوە.
لە بەشێكى ترى بەياننامەكە هاتووە، "دەستپێشخەرى گشتگيرى نیشتمانيان خستۆتەڕوو، بۆ دانانى بەرنامەيەكى زەمەنى روون بۆ كشانەوەى هێزە دەرەكييەكان و چەكدارە مورتەزەقەكان لە ليبيا".
هەر لە چوارچێوەى کۆنگرەکەش مەولوود چاوشئۆغلۆ، جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "توركيا پابەندە بە ئاشتى و ئاسايش و سەقامگيرى و سەروەرى ليبيا.
بەشدارى ليبيا
عەبدولحەميد دبيبە سەرۆكى حكومەتى راگوزەرى ليبيا لە وتارێكدا باسى بارودۆخى ناوخۆى ليبياى كرد، جەختى لەسەر چەند خاڵێك كردەوە، كه "نامانەوێت بگەڕێينەوە بۆ جەنگ و ياريكردن بە سامانى ليبيا و ناكۆكيیەكان لە دەرەوەى مێزى گفتوگۆ".
سەبارەت بە دەستكەوتەكانى کۆنگرەى بەرلين يەك ڕايگەياند، "ئەو قۆناغەى ئێستا دەستكەوتێكى زۆرە بەرهەمى كۆنگرەى يەكەمى بەرلينە، بەڵام ئەوەندە بەس نييە، تا ئێستا مەترسی لەسەر يەكپارچەيى خاك و سەقامگيرى وڵاتەكەمان هەيە، كە دەمانەوێت دەوڵەتێكى ديموكراسى خاوەن سەروەرى خۆى بێت لە ناوچەكە و جيهان".
لەبەشێكى ترى وتارەكەى باسى رۆڵى ئەرێنى نەتەوە يەكگرتووەكانى كرد، كە بە غەسان سەلامەوە دەستى پێكرد، لە پێناو گەيشتن بەراگرتنى شەڕ و پاراستنى ليبيا لە دابەشكارى، بە مەبەستى يەكخستنەوەى دەسەڵاتى جێبەجێكردن و دووبارە بونیادنانەوەى دەزگا نیشتمانييەكانى ئەو وڵاتە، بەتايبەت پەرلەمانى ليبيا و ڕاگرتنى نەوت، كە ئەوە سزادانى هەموو ليبييەكان بوو، بووە هۆكاری داڕوخانى ئابوورى وڵات".
سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانيش ئاماژهی بهوهدا، "بەداخەوە شەش مانگمان ماوە بۆ هەڵبژاردنەكان، بەڵام ناكۆكييەكان تا ئێستا بهردهوامن، هۆی بەرژەوەندى كەسى رێگريكردن لەبەردەم ئەو پرۆسەيە بەردەوامە، هەرچەند دەزگاكان هەندێك باشتر بووينە، بهڵام له ئاستی چاوهڕوانی ئێمه نییه".
ههروهها گوتی، "ئەمرۆ ئێمە لەبەردەم بەرپرسيارييەتی داین، ئەو داواكارييانەتان دەخەمە بەردەست، بۆ ئەوەى دەستپێشخەرى بۆ سەقامگيرى ليبيا بكرێت، بەر لە گەيشتن بە هەڵبژاردنى داهاتوو، ئەگەر بمانەوێت پاڵپشتى سەركەوتنى پرۆسەى ليبيا بين، دەبێت هەوڵى يەكخستنى دەزگا ئەمنييەكان بدەين، لەبەر ئەوەى پرۆسەى سياسى جەخت لەسەر ئهوه دهكاتهوه، كه دهبێت هێزی سهربازی باڵا دهست بێت ئهو ناوچانهی كه مورتهزهقهكهی تێدایه، بۆ سهپاندی هێز لهو ناوچانه".
لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "بۆ دەستكردن بە ئامادەسازى پلانى ئەمنى گشتگير لە پێناو بەڕێوەچوونى پرۆسه هەڵبژاردنەكان بە بەئارامى، چاوەڕوانى دەرچوونى ياساى هەڵبژاردنەكان و جێبەجێكردنى دەكەين، دەمانەوێت بە هاوكارى ئێوه دەستبكرێت بە پاشەكشەپێكردنی چەكدارە بيانيیەكان لە خاكى ليبيا و جێبەجێكردنى بڕيارەكانى (٢٥٧٠ و ٢٥٧١)ى ئەنجوومەنى ئاسايشی سهر بهنهتهوه یهكگرتووهكان".
هەروەها گوتيشى، "بۆ جێبهجێكردنی ئەوپلانە بودجە و ميكانزم و ئامادەسازى پێویسته، بۆ ئهوهی ئەو قۆناغە بە سەركەوتووى تێپەڕێنين".
هەروەها ئاماژەى بەوەشكرد سەبارەت بە كارەكانیان، "لە سێ مانگى سەرەتا توانيمان سەقامگيرى رێژەيى بگەڕێنينەوە، هەندێك خزمەتگوزاريش دابين بكەين، دەست بە چاكردنەوەى هەندێك دامودەزگا بكەين، سەرەڕاى گەياندنی پارەی نهختینه بە هاووڵاتیيان و هەوڵدان بۆ نەهێنشتنى پەتاى كۆرۆنا و دەستبەركردنى پێكوتەى کۆرۆنا بەگوێرەى توانا".
هەڵوێستى ئەڵمانيا
هايكۆ ماكۆس وەزيرى دەرەوەى ئەڵمانيا لەو كۆنگرەى بەرلین رايگەياند، "كاردەكەين بۆ كشانەوەى هێزە بيانييەكان و چەكدارە مورەتەزەقەكان لە ليبيا".
سەبارەت بە ناوەڕۆكى كۆنگرەش ڕايگەياند، "لە كۆنگرەى بەرلين دوو سەركەوتين، ئەمڕۆ گفتوگۆى سەقامگيرى داهاتووى ليبيا و يەكپارچەيى خاكى ليبيمان كرد".
دەربارەى بڕيارەكانى ئەنجومەنى ئاسايش دەشڵێت، "تا ئێستا بڕيارەكانى لە ئەنجومەنى ئاسايش دەرچووينە جێبەجێ نەكراوە، ئالنگەرى زۆر هەيە، لە سەرووى هەموويانەوە يەكخستنى دەزگاى سەربازى و چاكسازى پێويست لە ژێرخانى ئەو وڵاتە".
هەروەها لەبەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوەكرد، "پێويستە دەزگاكانى ليبيا يەكبخرێنەوە، سەرجەم مورەتەزەقە بيانييەكان بەشێوەيەكى بەرنامە بۆ داڕێژراو لەو وڵاتە دەرچن".
هەڵوێستى ئەمريكا
دواى كۆبوونەوەى ئەنتۆنى بلينكنى وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا لەگەڵ هايكۆ ماس وەزيرى دەرەوەى ئەڵمانيا رايگەياند، "ئەڵمانيا و ئەمريكا لە دۆسیهی ليبيا ئامانجیان هاوبەشە، هەردوولا دەيانەوێت لبييا وڵاتێكى سەقامگير و خاڵى بێت لە چەكدارە بيانييەكان". دەشمانەوێت، "هەڵبژاردنەكان لە (٢٤)ى كانوونى يەكەمى ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، كە ئەوە تاكە رێگەيە بۆ دەرچوونى ليبيا لەو دۆخەی ئێستا، لە هەمان كاتيش ئەمرۆ هەلێكە لەبەردەم كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بۆ پێشكەشكردنى هاوكارى بە حكومهتی ليبيا، كە پێشتر ئەو دەرفەتە نەبووە".
هەڵوێستى ميسڕ
سامح شوكرى وەزيرى دەرەوەى ميسڕ لەو كۆنگرەيە له بهشێكی قسهكانی داواى دەرچوونى چەكدارانى بيانى و گروپه چەكدارەكانى تری كرد لە ليبيا، لەبەشێكى ترى وتارەكەى گوتی، "دڵخۆشم بەو هەڵوێستانەى دەسەڵاتى جێبەجێكردنى ليبيا، كە هەست بە مەترسى هێزە بيانييەكان و چەكدارانى مورەتەزەقە لە وڵاتەكەيان دەكەن، كە بوونەتە مەترسى لەسەر سەقامگيرى و سەربەخۆى نشتيمانى و يەكپارچەيى خاكى لبيبيا، هەروەها سوپاسى ئەو يەكدەنگييەى كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دەكەم، كە پێشتر بەو جۆرە داواى دەرچوونى تەواو و دەستبەجێى هەموو هێزە دەرەكييەكانيان بەبێ دواكەوتن نەدەكرد، بە جۆرێك كە رێگە بدات ليبيیەكان بژاردەى خۆيان هەبێت و پشت بە پرۆژەى سياسى خۆيان ببەستن دوور لە كاريگەرى هێزە دەرەكييەكان و میليشيا چەكدارەكان بۆ بهرێوەبردنی وڵاتهكهیان".
هەڵوێستى ئيمارات
لە کۆنگرەى بەرلین خەليفە شاهين وەزيرى دەوڵەتى ئيماراتى سەرۆكايەتى شاندى ئيماراتى دەكرد، سەبارەت بە ديدى ئيمارات شاهين جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "تاكە چارەسەرى قەيرانى ليبيا گفتوگۆى سياسيیە بۆ بەرەوپێشچوونى رێڕەوى ئاسايش لەگەڵ رێڕەوەكانى تر".
لەبەشێكى ترى قسەكانى ڕايگەياند، "پرۆسهی ئاسایش بە جێبەجێكردنى سەرجەم بەندەكانى ڕاگرتنى شەڕ و كردنەوەى ڕێگەى كەناراوەكان و دەركردنى دەستبەجێى هەموو هێزە دەرەكييەكان و چەكدارە مورەتەزەقەكان دهبێت".
هەروەها، "داواشى لە لايەنەكانى ليبيا و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى كرد پابەند بن بە پرۆسەى سياسى و داخوازييەكانى سەركەوتنى پرۆسەى ليبيا بۆ چەسپاندنى سەقامگيرى و يەكخستنى دەزگاكانى لیبيا بۆ ئەوەى خزمەت بە گەلى ليبیا بکەن و داهاتووێكى باشتر بۆ ئەو وڵاتە دەستەبەر بکەن".
ههر لە درێژەى قسهكانیدا ئاماژەى بە بەرەوپێشچوونى ئەرێنى كرد بۆ چارەسەرییەكانى قهیرانی ليبيا و داواى جێبەجێكردنى بڕيارەکانى (٢٥٧٠ و ٢٥٧١ و ٢٥١٠)ى (٢٠٢١)ى ئەنجوومەنى ئاسايشى كرد، كە هەموو ئەو بڕيارانە پاڵپشتى پێشنيازەكانى كۆنگرەى بەرلين دەكەن، بۆ بياتنانى دەستكەوتەكان لە پرۆسەى چارەسەرى قهیرانی ليبيا.
هەڵوێستى رووسيا
سێرگى ڤيرشينين جێگرى وەزيرى دەرەوەى رووسیا، بە نوێنەرايەتى وەزيرى دەرەوەی وڵاتهكهی بەشدارى لەو كۆنگرەيە كرد بوو، رايگەياند، "بەشدارى رووسيا بۆ چارەسەركردنى قەيرانى ليبيا، كاريگەرى ئەرێنى دەبێت، پێويست ناكات كەس گومان لە بەشدارى رووسيا لهو كۆنگرهیه بكات، سەرەڕاى ئەوەش بوونى رووسيا وەك هێزێكى كاريگەر و خاوهن پەيوەندى لەگەڵ ليبيا زۆر سوود بەخشە بۆ پرۆسەى سياسى ئەو وڵاتە، ليبيیەكان پێويستيان بە بەشدارى رووسيا ههیه لە پرۆسەى سياسى وڵاتهكهیان".
لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "پێموایە ئەمرۆ هەلێك هاتۆتە پێش بۆ چەسپاندنى ئاشتى و سەقامگيرى لە ليبيا، ئەگەر دەشپرسن بهو خێراييە ئهوه دەكرێت، وەڵامی ڕاستگۆيانە ئهوهیه: بەڵێ دەكرێت ئەو كارە بكرێت، بەڵام پێويستە بەشێوەيەكى بەرنامە بۆداڕێژراوی كاتی درێژ بێت، هەروەها هەوڵی هەماهەنگى له ههموو لایهنهكان هەبێت".
هەروەها لە بەشێكى ترى قسەكانى رايگەياند، "پێويستە بوونى چەكدارى دەرەكى لە ليبيا ريشەكێش بكرێت، بەشێوەيەكى باش تاوتوێى ئەو پرسە بكرێت، لەو بڕوايەشدام دۆخى ليبيا بەشێوەيەكى گشتى بەرەو ئاراستەيەكى باش دەڕوات، هەموو ئەو بڕيارانەى لەسەر ئاستى كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دراون، لەوانە بڕيارەكانى ئەنجومەنى ئاسايش، خودى ليبيیەكان تێيدا بەشدار دەبن".
سهبارهت به دۆخی لیبیاش گوتى، " دۆخى رۆژهەڵات و رۆژئاواى ليبيا تا ئەندازەيەك جێگيرە، زۆر گرنگە هەڵبژاردنەكانى ليبيا لە كاتى خۆى ئەنجام بدرێت".
داهاتووى حەفتەر
خەليفە حەفتەر ترسى ئەوەى هەيە بەهۆى لێكتێگەيشتنە تازەكان، پێگەى خۆى لەدەست بدات، تەنانەت بۆ هەڵبژاردنى ئەمساڵ مافى خۆ هەڵبژاردنەوەى نييە، چونكە لايەك كەسێكى سەربازييە، لە لايەكى ترەوە هەڵگرى ڕەگەزنامەى ئەمريكييە، ئەوەش ناكۆكە لەگەڵ پڕۆژە دەستوورى ليبيا كە ليژنەى ياسايى بۆ كۆڕبەندى گفتوگۆ ئامادەيان كردووە.
بۆيە حەفتەر هەوڵدەدات خۆى وەك سياسيەكى ديار لە گۆڕەپانى ليبيا بەرانبەر هێزە نێودەوڵەتييەكان و ناوچەكە دەربخات، ئەوە لەكاتێدايە ئەو لەناوخۆ و دەرەوە پشتگوێخراوە، ئەو بەكردەيى بانگەشەى هەڵبژاردنى پێشوەختەى دەستپێكردووە، بەر لە چەند مانگێك پلانى دروستكردنى سێ شارى لە رۆژئاوا و رۆژهەڵات و باشوورى بەنغازى بۆ (١٢) مليۆن كەس راگەياند، لە كاتێكدا ژمارەى دانيشتوانى ليبيا تەنيا حەوت مليۆن كەسە!.
هەروەها بەڵێنى دروستكردنى (٢٠) هەزار يەكەى نيشتەجێبوونى بە كەسوكارى كوژراوەكانى دا، هەروەها بەڵێنى دەستبەركردنى هەلى كارى بە منداڵى كوژراوەكان دا، ئەوە سەرەڕاى تێچوونى خوێندنيان تا زانكۆ، هەروەها داواكارى حەج و عومرە لەپێش خەڵكى تر دهبێت بۆ كەسوكارى كوژراوەكان بێت.
ئەو بەڵێن و جووڵانە كە لەلايەن كەسێكەوە برەوى پێدەدرا دواى ئهوهی گورزى كوشندەى سەربازى و ديپلۆماسى بهركهوتبوو، لەو چەند مانگەى داویش بووە هۆى پەراوێزخستنى، كه تا ئێستاش فشارى گەورە لەدژى هەيە، كەواتە حەفتەر بە ئاسانى لە هاوكێشەى ليبيا پاشەكشە ناكات، بەڵكو به پێچهوانهوه دەیەوێ هەرچۆنێك بێت سەرۆكايەتیى ليبيا بگرێتە دەست.
داهاتووى توركيا
كۆنگرەى بەرلین دوو رۆژى (٢٣)ى حوزەيران سەر لەنوێ بوونى سەربازیى توركياى لەو وڵاتە هێنايە پێشەوە، دووبارە لايەنە نێودەوڵەتيیەکان فشارەكانيان لەسەر توركيا دەستپێكردەوە بۆ كشانەوەى هێزە سهربازهكانى لە ليبيا، بەرپرسانى توركياش لە هەموو بۆنەكان جەخت لەسەر جياوازى نێوان هێزێكى شەرعى و ميليشيا چەكدارەكانى دەکەنەوە، کە لەلايەن وڵاتانى ترەوە پاڵپشتى دەكرێن دهكهنهوه، كه ئهو هێزانهی تر بەبێ رەزامەندى حكومەتى تەڕابلوس لهو وڵاتهن.
هەروەها لە چەندين بۆنە و كۆبوونەوە بەرپرسانى توركيا ئەوەيان راگەياندووە، ئەوان بەگوێرەى لێكتێگەيشتنى دوولانەى سەربازى لەگەڵ حكومەتى تەرابلوس تا (٢٠٢٠) لە ليبيا دەبن.
چەند رۆژێك بەر لە كۆنگرەى بەرلين شاندێكى باڵاى توركيا بۆ ئامادەسازى گۆنگرەى بەرلين سەردانى ليبيايان كرد، كە پێكهاتبوون لە وەزيرى ناوخۆ و دەرەوە و سەرۆكى دەستەى ئەركان و سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى و بەڕێوەبەرى فەرمانگەى راگەياندنى سەرۆكايەتى و وتەبێژى سەرۆكايەتیى توركيا، ئەوەش پەيامێك بوو بۆ دەرخستنى قەبارەى گرنگيدانى توركيا لەو قۆناغە بە دۆسيەى ليبيا.
كاتێكيش وەزيرى دەرەوەى ليبيا بوونى هێزە بیانییهكانى بە گروپێكى ناياسایى لەسەر خاكى ليبيا وەسفكرد، وەزيرى دەرەوەى توركيا وەڵامیدايەوە و راشيگەياند، "هەندێك دەنگ بەرزدەكرێنەوە دەيانەوێت بوونى توركيا لەگەڵ گروپە نا ياساييەكانى تر يەكسان بكەن، ئێمە لە چوارچێوەى لێكتێگەيشتن هاتووین بۆ رێگرى لە جەنگى ناوخۆیى ليبيا، پاڵپشت بووين بۆ رێگەخۆشكردن و رەخساندنى دەرفەتى ڕاگرتنى جەنگ و دروستكردنى دەسەڵاتێكى سياسى نوێى يەكگرتوو".
ئەو گفتوگۆيە لە كۆنگرەى رۆژنامەنووسى نێوان وەزيرى دەرەوەى ئەڵمانيا و توركيا لە هەفتەى رابردووش دووبارە بۆوە، كاتێك وەزيرى دەرەوەى ئەڵمانيا جەختى كردەوە، كە ئەڵمانيا داواى كشانەوەى هێزە بيانيانيەكان دەكات، لە وەڵامدا وەزيرى دەرەوەى توركيا گوتى، "كە توركيا و ئەڵمانيا رێككەوتوون، كە دەبێت هەموو هێزە چەكدارەكان خاكى ليبيا جێبهێڵێن، بەڵام توركيا رێككەوتنى دوو لايەنەى لەگەڵ ليبيا هەيە، بە ڕەزامەندى ليبيا هێزەكانى توركیا لەو وڵاتە جێگيركراون"
توركيا پێى وايە دۆخى ليبيا لە رووى سياسى و سەربازى جێگير نييە، لەو دۆخەدا توركيا دەستدەگرێت بە مانەوەى هێزە سەربازییەکەى لەو وڵاتە بۆ هاوكارى حكوومەتیى ليبيا، لە پێناو چەسپاندنى دەسەڵاتى تەواوى بەسەر خاكى ليبيا و بەهێزكردنى توانا سەربازييەكانى لە چوارچێوەى مەشقپێکردن و هەماهەنگى سەربازى لەگەڵ حكومەتى ناوەندى ليبيا لە تەرابلوس، ئەوەش بۆ گەيشتنە بە ئەنجامدانى هەڵبژاردنەكان، كە پێويستە ئەو هەڵبژاردنە ڕۆلى سەرەكى خۆى لە دابينكردنى سەقامگيرى بگێڕێت.
مانهوهی سهربازیى توركيا له لیبیا بهشێكی پهیوهسته به ههبوونی ترس لە هەڵگەڕانەوەى ميليشيا چەكدارەكانى حەفتەر لە پرۆسەى سياسى، هەوڵدانەكانى توركیا بۆ يەكخستنەوەى هێزە چەكدارەكانی لیبیا، كه ئهوه بەشێكی هۆكارى مانەوەى هێزى توركيایه لە ليبيا، بۆ ئەوەش توركيا بەڵگەى هەيە كە بەردەوام لە لايەن ميسر و ئيماڕاتهوه چەك بۆ حەفتەر رەوانە دەكرێت، هەروەها لە سوريا و ئەفريقيا چەكدارى ترى دێنە پاڵ، لەو دواييەش نمايشى سەربازى ئەنجام دابوو.
ئەنقەرە پێىوايە هەندێك لايەنى نێودەوڵەتى فشار دەخەنە سەر ليبيا بۆ ئەوەى لێكتێگەيشتنى سەربازى لەگەڵ توركيا هەڵوەشێنێتەوە، بۆ ئهوهی توركيا هێزەكانى پاشەكشە پێ بكات، توركیا ئەوە بە هەنگاوى يەكەم دادەنێت بۆ هەڵوەشانەوەى رێككەوتنى دياريكردنى سنوورە ئاوييەكانى نێوان توركيا و ليبيا، هەركات ئەوە روويدا، واتە لە دەستدانى هەموو ئەو دەستكەوتانەى لە ساڵى لە رابردوو توركيا بەدەستى هێنابوو، بەتايبەت ئەو بەشەى كە پەيوەستە بە ململانێكانى سنوورە ئاوييەكانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، كە بۆ توركيا گرنگى ستراتيژى هەيە، هەر ئەوەشە توركيا پاڵدەنێت ملكەچ نەبێت بۆ فشارە نێودەوڵەتييەكانى لەسەر كشانەوەى هێزەكانى لەو قۆناغە.
بەياننامەى كۆتايى كۆنگرەى بەرلين دوو
دواى ساڵێك و شەش مانگ بەسەر كۆنگرەى بەرلين يەك، دوێنێ كۆنگرەى بەرلين دوو بە بەشدارى چەندين و وڵات و چوار رێكخراوى نێودەوڵەتى بەسترا، دواى كۆتايیهاتنى كارەكانى لە بەياننامەيەكدا ئەنجامەكانى كۆنگرەيان بڵاوكردەوە.
بەشداربووانى کۆنگرەکە بۆچوونيان وابوو، كە دۆخى ليبيا بە بەراورد بە (٢٠٢٠) زۆر باشتر بووە، لەو بەياننامەيە جەخت لەسەر ڕاگرتنى كارە دوژمنكارييەكان و وەستانى جەنگ و كۆتايیهێنان بە داخستنى دامەزراوە نەوتيیەكان كرايەوە. سەبارەت بە دەرچوونى هێزە بيانييەكان و مورەتەزەقەكان لە ليبيا لايەنە بەشداربووەكان گەشبين بوون، بە بۆچوونى لايەنەكان بۆ كشانەوەى هێزە بيانييەكان لەو وڵاتە.
لە بەشێكى ترى بەياننامەكەدا هاتووە، "هەموو هێزە بيانى و مورتەزەقەكان پێويستە بەبێ دواكەوتن لە ليبيا بكشێنەوە".
لە بەياننامەكەدا ئەوەش روونكراوەتەوە، "توركيا يەكێكە لەو وڵاتانەى هێزى سەربازى لە ليبيادا هەيە و سڵ لەو خاڵە دەكاتەوە"، بەبێ ئەوەى هیچ روونكردنەوەیەکى زیاتر لەسەر ئەو سڵكردنەوەی توركيا بدات.
كۆتايى
بەگوێرەى وتار و لێدوانى بەشداربووانى كۆنگرەى بەرلين دوو، هيچ وڵات و لایەنێک راستەوخۆ ناوى ئەو وڵاتەى نەهێناوە، كە بوونى سەربازييان هەيە لە ليبيا، ئەوەش بەشێكى پەيوەست بە ئاڵۆزنەكردنى زياترى دۆخى ليبيا، هەروەها توركيا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانى بۆ بەدەستهێنانى رەزامەندى لايەنە كاريگەرەكانى ليبيا بۆ مانەوەى هێزەكانى لەو وڵاتە، ئەوەش لە پێناو پاراستنى ئەو دەستكەوتانەيە، لە ساڵى رابردوو لەو وڵاتە بەدەستى هێناوە، بەتايبەت دياريكردنى سنوورە ئاوييەكانى نێوان ليبيا و توركيا، كە دەستكەوتێكى گرنگە بۆ توركيا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment