سەرژمێری دانیشتووانى عێراق بە ئەلیکترۆنی ئه‌نجام ده‌درێت عێراق ناوچەکە و جیهان

لاڤین عومەر: نوچەنێت

وەزارەتی پلاندانانی عێراقی ئاشکرای کردووە سەرژمێریی دانیشتووان لە ساڵی ٢٠٢٢ بە شێوازی ئەلیکترۆنی بەرێوە دەچێت.

ئەمرۆ سێشەممە ٢٢ی حوزەیران عبدولزەهرا هینداوی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراقی لە راگەیێندراوێکی فەرمی کە لە ئاژانسی هەواڵی عێراق ( واع)  بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرای دەکات سەرژمێری دانیشتوانی عێراق ساڵی داهاتوو بەشێوازی ئەلیکترۆنی بەڕێوە دەچێت.

ئەو گوتەبێژە ئەوەشی روون کردۆتەوە بۆ سەرخستنی ئەم پرۆژەیە پێویستيیان بە ١٥٠ هەزار ئامێری ژمێرکار “عه‌داد” و ١٥٠ هەزار تابلێت هەیە.

لەبەشێکی تری قسەکانی باسی ئەوەشی کردووە کە لە شارەکانی بەسرە و بەغداد و کەربەلا و ئەنبار و هەولێر تاقیکردنەوەیان لەسەر ئەم شێوازە کردووە.

هینداوى باس له‌ دواكه‌وتنى پرۆسه‌ى سه‌رژمێرى ده‌كات و ده‌ڵێ، "بریاڕ بوو ساڵی رابردوو سەرژمێری دانیشتوانی عێراق بکرێت، بەڵام بەهۆی پەتای کۆرۆنا و نەبوونی بودجەی پێویست ئەم پرۆسەیە ئەنجام نەدرا"

لە كۆتایى راگەیێندراوەکەی بە دووری دەزانێت ئەمساڵ سەرژمێری بکرێت، چونکە به‌ گوته‌ى ئه‌و بودجەی پێویست تەرخان نەکراوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام دەدرێ و گۆڕانکارییش لە بارودۆخى پەتای کۆرۆنا رووی نەداوە.

له‌ساڵى 1997 وه‌ تا ئێستا هیچ سه‌رژمێرییه‌كى فه‌رمى له‌ عێراق نه‌كراوه‌ و به‌گوێره‌ى هه‌ندێك هه‌ڵسه‌نگاندن ژماره‌ى دانیشتووانى عێراق 40 ملیۆن كه‌س زیاتره‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین