سەرۆکى هەرێم و سەرۆک کۆمارى ئێران پەیوەندییەکانى ئێران و هەرێمى کوردستانیان بە تەلەفۆن تاوتوێکرد
نوچەنێت:
بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، نێچێرڤان بارزانى لە پەیوەندییەکەدا، "په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له سه‌رۆك ڕه‌ئيسى كرد كه له‌لايه‌ن گه‌لانى ئێرانه‌وه به سه‌رۆك كۆمارى نوێی وڵات هه‌ڵبژێردرا و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست."
دەربارەى ناوەڕۆکى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دەشڵێت، سەرۆکى هەرێمى کوردستان"هيواى خواست له سه‌رده‌مى سه‌رۆكايه‌تيى سه‌رۆك ڕهئيسيدا، په‌يوه‌ندييه مێژوويييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژوه‌نديى هاوبه‌ش و دراوسێيهتيى باش، زياتر به‌ره‌وپێش بچن و بواره‌كانى هاريكارى و هاوبه‌شيى نێوان هه‌ردوولا فراوانتر ببن."
لەبەرامبەردا سەرۆک کۆتارى تازەى ئێران، "خۆشحاڵى و سوپاسيى خۆيانى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و هيواى به‌ره‌وپێشچوونى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى كۆمارى ئيسلاميى ئێرانى له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان خواست."
دەقى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21/6/2021 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێز ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى نوێى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجام دا.
له په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له سه‌رۆك ڕه‌ئيسى كرد كه له‌لايه‌ن گه‌لانى ئێرانه‌وه به سه‌رۆك كۆمارى نوێی وڵات هه‌ڵبژێردرا و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى دووپاتكردنهوهى سوپاس و پێزانين بۆ هاوكارى و پشتگيرييه‌كانى ئێران بۆ هه‌رێمى كوردستان له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا، هيواى خواست له سه‌رده‌مى سه‌رۆكايه‌تيى سه‌رۆك ڕهئيسيدا، په‌يوه‌ندييه مێژوويييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژوه‌نديى هاوبه‌ش و دراوسێيهتيى باش، زياتر به‌ره‌وپێش بچن و بواره‌كانى هاريكارى و هاوبه‌شيى نێوان هه‌ردوولا فراوانتر ببن.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، خۆشحاڵى و سوپاسيى خۆيانى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و هيواى به‌ره‌وپێشچوونى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى كۆمارى ئيسلاميى ئێرانى له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان خواست.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment