نه‌رویج دووپات له‌سه‌ر به‌رده‌وامى یارمه‌تیدانى مرۆیى بۆ هه‌رێم ده‌كاته‌وه
نوچه‌نێت
له دیدارێكى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، تۆن ئالێرس باڵیۆزى نه‌رویج له عێراق دووپات له‌سه‌ر به‌رده‌وامى یارمه‌تیدانى مرۆیى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ تۆن ئالێرس باڵیۆزى نه‌رویج له عێراق كۆبووه‌وه و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا باسى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى كردووه و كه ئه‌مه دهقهیهتى:
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ خاتوو تۆن ئالێرس باڵیۆزى نۆروێژ له عێراق، جه‌ختى له پێویستیى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان به به‌رده‌وامیى هاوكاریى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرده‌وه و سوپاسى یارمه‌تیى مرۆیى و هاوكارییه‌كانى نۆروێژى بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران كرد، باڵیۆزى نۆروێژیش پابه‌ندیى وڵاته‌كه‌ى به به‌رده‌وامیى یارمه‌تیدانى مرۆیى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه بۆ تێكشكاندنى یه‌كجاره‌كیى داعش، عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێشتا پێویستییان به پشتگیریى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2021/1/31 له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى فیدرالى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، دۆخى ناوچه‌كانى مادده‌ى سه‌د و چلى ده‌ستوور، پرسى بودجه‌ى گشتیى عێراق و پشكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانى ئه‌م دواییه له عێراق، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و هۆكاره‌كانى، پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له ئاماده‌یى و خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و گرنگیى جێبه‌جێكردنى سیستمى فیدراڵى كرده‌وه كه زامنى ئارامى و سه‌قامگیرى و پێكه‌وه‌ژیانى پێكهاته‌كانى عێراق ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵى یارمه‌تیده‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment