پلانی وڵاتانی G7 دژی هێڵی ئاوریشمی چین ئابووری جیهان

نوچەنێت

بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی بایدن لەبارەی ئامانجێکی گرنگی کۆبوونەوەی G7، رایگەیاند" وڵاتانی کۆمەڵەیG7، پرۆژەیەکی ژێرخانی ئابووری دژی فراوانخوازییەکانی هێڵی ئاوریشمی چینی ڕادەگەینێت"

ئەو بەرپرسەی ئەمریکی بە مەرج قسەی بۆ راگەیاندنەکان کرد، کە ناوی ئاشکرا نەکرێت و ووتی" ئەمریکا لە هەوڵ ودانووستانی بەردەوامدایە بۆ هاندانی وڵاتانی تری ئەندام لە کۆمەڵەکە بۆ ئەوەی وەڵامێکی جدی دواین بەیاننامەی حکوومەتی پەکین بدەنەوە".

هەروەها ووتیشی" ئەوە تەنیا بۆ بەرەنگار بوونەوەی وڵاتی چین نیە، بەڵک و تاوەکو ئێستا ئێمە نەماتوانیوە پرۆژەیەکەی ژێرخانی ئابووری جێگرەوەمان هەبێت کە پێناس لە بەها و شێوازی کاری ئیدارەدانی ئێمە بکات"

پرۆژەی هێڵی ئاوریشمی وڵاتی چین، پرۆژەیەکی زەبەلاحی ژێرخانی ئابووری وڵاتی چینە لە جیهاندا و کۆی تێچووەکەی نزیک دەیان ترلیۆن دۆلارە، کە لە لایان سەرۆکی وڵاتی چین “شی جین بینگ” لە ساڵی 2013 راگەیەنرا،  جوگرافیای پرۆژەکە لە ئاسیاوە بۆ ئەورووپا درێژدەبێتەو و تاوەک و ئێستا 100 وڵات بۆ بەشداربوون لەو پرۆژەیە ڕێککەوتنیان لە گەڵ چین واژوو کردووە، لە پێناو بونیاتنانی هێڵی ئاسنی و گرنگیدان بە ژێرخانی ئابووریان لە رێگەی ئەم پرۆژەیەوە.

لە ناوەراستی ساڵی 2020ـدا، ناوەندی The Refinitiv database، وڵاتی چین زیاتر لە 2600 پرۆژەی هاوبەشی بە بڕی 3.7 ترلیۆن دۆلار لەگەڵ وڵاتان واژوو کردووە، هەرچەندە وەزیری دەرەوەی وڵاتی چین رایگەیاند، کە کۆرۆنا بۆتە هۆی وەستانی رێژەی ٪20ـی پرۆژەکان، بەڵام وێرای ئەو کاریگەرییە کارکردن لەو پرۆژەیە بەردەوامە.

لە دواین قسەکانی سەبارەت بە هێڵی ئاوریشـی. بەرپرسە ئەمریکیەکە ووتی" بەرپرسەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا، نەیانتوانیەوە پرۆژەیەکی هاوشێوەی پرۆژەی چین لە رووی کوالێتی وکاریگەریەوە بخەنەڕوو، بەڵام بەیانی پرۆژەیەک بە ناوی" بونیاتنانی باشترین جیهان" رادەگەینین، ئەم پرۆژەیە پرۆژەیەکی ستراتیژی تایبەت بە ژێرخانی ئابووری دەبێت بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان"

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین