مه‌ولوود چاوشئۆغلۆ: توركیا هیچ دوژمندارییه‌كی له‌گه‌ڵ كورد نییه‌ تورکیە

نوچەنێت:

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت،" توركیا هیچ دوژمندارییه‌كی له‌گه‌ڵ هیچ كوردێك نییه‌ له‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌كی جیهان بێت"،  هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، " ده‌بێت حكومه‌تی عێراقی مه‌ترسی په‌كه‌كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ دوور بخاته‌وه‌".

ئێواره‌ی چوار شه‌ممه‌ نۆی حوزیره‌یرانی (2021) مه‌ولوود چاوشئۆغلۆ له‌ دیدارێكی كه‌ناڵی (ته‌ره‌ته‌ هابیر)ی توركی گوتی،" كورد له‌ هه‌ر كوێی جیهان بن، توركیا هیچ دوژمندارییه‌كی له‌گه‌ڵ كورد نییه‌، پارتی كرێكارانی كوردستان‌ دوژمنی كورده‌، به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌سته‌ په‌كه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر هه‌موو لایه‌ك".

له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی گوتی، "دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ ته‌نیا له‌ ئه‌ستۆی توركیا نییه‌، پێویسته‌ حكومه‌تی عێراقی ئه‌و كاره‌ بكات، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراقی ئه‌و كاره‌ نه‌كات، ئه‌گه‌ر پێویستی كرد ئێمه‌ به‌ ته‌نیا ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ین".

سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌كانی توركیا به‌رانبه‌ر عێراق بۆ پرسی په‌كه‌كه‌، ئۆغلۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد"سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ توركیا گفتوگۆ له‌گه‌ل به‌رپرسانی عێراقی ده‌كات".

له‌ كۆتایی قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌،" پێویسته‌ كه‌مپی مه‌خموور له‌ باكووری عێراق چۆڵ بكرێت، ئه‌و كه‌مپه‌ به‌ كه‌مپی په‌نابه‌ران داناندرێت، بووه‌ به‌ سه‌ربازگه‌یه‌ك بۆ له‌خۆگرتنی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌، له‌و شوێنه‌ ئه‌ندامانیان مه‌شقی سه‌ربازی ده‌كه‌ن".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین