وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا سه‌ردانى عێراق ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق راگه‌یاند، سبه‌ى سێشه‌ممه‌ هه‌شتى حوزه‌یران دومنیك راب وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا سه‌ردانى عێراق ده‌كات و پێشتریش سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كرد بوو مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دیارترین دۆسیه‌ ده‌بێت كه‌ راب له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ حه‌وتى حوزه‌یران ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى كرد، سبه‌ى سێشه‌ممه‌  دومنیك راب وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا سه‌ردانى عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ عێراق روونى كردووه‌ته‌وه‌ سه‌ردانه‌ فه‌رمییه‌كه‌ى راب ته‌نیا یه‌ك رۆژ ده‌خایه‌نێ.

تا ئێستا دیار نییه‌ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات یان نا

له‌ دووى ئه‌م مانگه‌ راب له‌ تویتێكدا ئاشكراى كرد بوو په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌نجام داوه‌ و سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى كردووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه‌  ئه‌نجام ده‌درێن.

كه‌ناڵى عاله‌مى ئێرانى له‌ هه‌واڵێكدا رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، راب له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق باس له‌ كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ ده‌كات كه‌ یه‌كێكیان بابه‌تى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانانه‌ له‌ عێراق.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین