یەکەم حاڵەتى مردن بە کەڕووى ڕەش لە سلێمانى تۆمارکرا کوردستانی

نوچەنێت:

پزیشکێکى پسپۆڕى هەناو و چاودێرى تووشبوویەک لە سلێمانى، ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتى مردن بە کەڕووى ڕەش تۆمارکرا، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستیش دەڵێت، تا ئێستا مردنى ئەو نەخۆشە بە کەڕووى ڕەش پشتڕات نەکراوەتەوە، چونکە ئەو تووشبووە نەخۆشى دڵى هەبووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (1) حوزەیرانى (2021)،  د. گۆران محێدین هەورامی، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی کە چاودێریی تووشبووەکەی دەکرد بە رووداوی راگەیاند، ماوەی 10 رۆژ بوو هاووڵاتییەکی عەرەب بەهۆی تووشبوونی بە کەڕووی رەش لە نەخۆشخانەی شار خەوێنرابوو، بەیانیی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

 لەبەرامبەردا، د.ئاسۆ حه‌وێزی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، ڕایگەینێ‌، گومانی لێده‌كرێت هه‌ڵگری نه‌خۆشی كه‌ڕوی ره‌ش بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ به‌هۆی وه‌ستانی لێدانی دڵه‌وه‌ مردووه‌ و نه‌خۆشی دڵی هه‌بووه‌.

وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى نایشارێتەوە، تا ئێستا تاقیگه‌یەکیان نیبه‌ بۆ دیاریكردنی ته‌واوه‌تی نه‌خۆشی كه‌ڕوی ره‌ش، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حاڵه‌ت هه‌بێت ده‌توانرێت بناسرێته‌وه‌.

بە وتەى د. گۆران محێدین هەورامى، ئەو هاووڵاتییەى ئەمڕۆ بە نەخۆشى کەڕووى ڕەش گیانى لەدەستدا، خەڵکى ئەنبارە و تەمەنى (78) ساڵ بوو.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین