هەفتەى داهاتوو حکوومەت و پەرلەمان لەسەر چارەنووسى سێ توێژ کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وا بڕیارە ڕۆژى چوار شەممەى داهاتوو، سێ وەزیرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە دانیشتنى ڕۆژى (2)ى مانگى حوزەیرانى پەرلەمانى کوردستان بەشدار بن بۆ یەکلاییکردنەوەى چارەنووسى چاره‌نووسی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست و دامەزراندنی سێ یەکەمەکەی زانکۆ و پەیمانگاکان.

حەسیبە گەردى، ئەندامى لیژنەى پەروەردە و خوێندنى باڵاى پەرلەمانى کوردستان، بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند،  بە نووسراو داوامان لە  وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا كردووه‌، له‌ دانیشتنی رۆژی (2)ی مانگی حوزه‌یران، هه‌ردوو وه‌زیر له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بن، بۆ یەکلاییکردنەوەى داهاتووى مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست و دامەزراندنی سێ یەکەمەکەی زانکۆ و پەیمانگاکان.

چاوەڕێ دەکرێ، بۆ دانیشتنەکەى ڕۆژى چوارشەممە، هەر یەک لە وەزیرى دارایى و پەروەردە و خوێندنى باڵا لە پەرلەمانى کوردستان ئامادەبن، ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانیش دەڵێت، پێشنیازمان كردووه‌، له‌شوێنی ئەو مامۆستایانەى خانەنیشین دەکرێن، مامۆستای گرێبه‌ست به‌ هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێن.

جێگەى باسە تا ئێستا (18) هەزار مامۆستاى وانەبێژ لە ناوەندەکانى خوێندن لە کوردستان وانە دەڵێنەوە، لە هەفتەى ڕابردووش، لە سنوورى سلێمانى ژمارەیەک مامۆستاى وانەبێژ لە گردبوونەوەیەکدا داواى دامەزراندنى هەمیشەییان کرد.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین