ده‌سه‌ڵاتى توركیا دادگایى دوو به‌رپرسى جه‌هه‌په‌ ده‌كات شیکاری

نوچه‌نێت

پارتى ده‌سه‌ڵاتدار له‌ توركیا دوو به‌رپرسى دیارى جه‌هه‌په‌ كه‌ گه‌وره‌ترین پارتى ئۆپۆزسیۆنه‌ له‌ وڵات ده‌داته‌ دادگا یه‌كه‌میان ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو سه‌رۆكى شاره‌وانى ئیسته‌نبۆڵه‌ و ئه‌ویتریان جینان قه‌فتانچى به‌رپرسى لقى ئیسته‌نبۆڵى جه‌هه‌په‌یه‌.

ئەمرۆ شەممە(٢٩)ى ئایارى (٢٠٢١)  ماڵپەڕى(ئەحوالى توركى) بڵاوى كردەوە دادگاى توركیا بەردەوامە لە هەوڵەكانى بۆ لادانى ئەكرەم ئیمامئۆغلۆى سەرۆكى شارەوانى ئیستەنبۆڵ و ئەندامى پارتى گەلى كۆمارى "جه‌هه‌په‌"یه‌. 
دواى ئەوەى ئەندامانى ئەنجومەنى باڵاى هەڵبژاردنەكانى  توركیا ئەنجامى گەڕى یەكەمى هەڵبژاردنەكانى شارەوانى ئیستەمبۆڵیان هەڵوەشاندنەوە، ئەركرەم ئیمامئۆغلۆ  هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامى هەڵبژاردنەكانى (٣١)ى ئازارى (٢٠١٩)ى بە گێلانە ناوبرد.
لە بەرانبەردا داواكارى گشتى توركیا بە پاساوى سوكایەتیكردن بە ئەنجومەنى باڵاى هەڵبژاردنەكان ئیمامئۆغلۆ رووبەڕووى دادگا دەكاتەوە. 
دوێنێ هەینى دەزگاكانى راگەیاندنى توركیا بڵاویان كردەوە دادگاى توركیا داواكارى تۆمەتەكانى پەسندكرد، كە داواى زیاتر لە چوار ساڵ و مانگێك زیندانى كردنى سەرۆكى شارەوانى ئیستەمبۆڵ دەكات، بە تۆمەتى سوكایەتى بە به‌رپرسانى باڵا.
لە سەرەتاى مانگى ئایارى ئەمساڵیش كاتێك ئیمامئۆغلۆ سەردانى گۆڕى  سوڵتان محەمەد فاتیحى كرد، دەستى لەپشتەوە گرتبوو، ئەوەیان وەك سوكایەتى لێكدایەوە، داواى رووبەڕووبوونەوەى دادگاییان كرد.
چاودێرانى سیاسى توركیا لەو بڕوایەدان بەر لە وادەى هەڵبژاردنەكانى سەرۆكایەتى، كە بڕیارە لە ساڵى(٢٠٢٣) بكرێت، ئەردۆغان سەركەوتوو بووە، لە رێگرییەكانى لە ئەكرەم ئیمامئۆغلۆى نەیارى.
چاودێرانى سیاسى پێیان وایە ئیمامئۆغلۆ دەبێتە ركابەرى رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەكانى ساڵى (٢٠٢٣). ئەوەش وایكردووە پارتى داد و گەشەپێدان رێگەى جیاواز بگرنە بەر لەدژى.

لە لایەكى ترەوە رۆژنامەى شەرق ئەوسەت  بڵاویكردەوە به‌ هۆى ئه‌وه‌ى جینان قەفتانچى ئۆغلۆ بەرپرسى لقى جه‌هه‌په‌ لە ئیستەنبۆڵ ئەردۆغانى بە" ئەو كەسەى پۆستى سەرۆكایەتى به‌ڕێوه‌ده‌بات" ناوبردووه‌، پارێزەرانى ئەردۆغان سكاڵایان له‌ دژى تۆماركردووە، قسەكانى دژ بە ئەردۆغان بە سوكایەتى بە سەرۆكى توركیا وەسف دەكەن، لە بەرانبەردا داواى (٥٠٠) هەزار لیرەى توركى دەكەن، بۆ قەرەبووكردنەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین