سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا كرد کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ ئۆڵه‌ دیڵ باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق كرد كه‌ كۆتایى به‌ ئه‌ركه‌كانى ده‌هێنێ، بۆیه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى تازه‌یدا بۆ خواست.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ى ئایار نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق كرد. سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ راگه‌یێندراوێكدا باس له‌ دیداره‌كه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/5/26 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان‌ پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئۆڵه‌ دیڵ باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق كرد كه‌ كۆتایى به‌ ئه‌ركه‌كه‌ى دێت.

له‌ دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و ده‌ستخۆشى له‌ به‌ڕێز باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا كرد بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا ‌و هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى تازه‌یدا بۆ خواست.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا سوپاس و پێزانینى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا و ئه‌ركه‌كانیدا دووپات كرده‌وه‌ و هیواى خواست په‌یوه‌ندى و هاریكارى و هاوبه‌شیى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه‌ بچن.

دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌گشتى، ئازادییه‌كان و مافى مرۆڤ، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، به‌رنگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین