راپۆرتێكى ئهمریكى: فڕۆكه جهنگییهكانى توركیا بهسهر دهچن
نوچهنێت
ناوەندى لێكۆڵینەوەى (EDAM)ى توركى لێكۆڵینەوەیەكى ئامادەكردووە، ماڵپەڕى "گۆڤارى فۆڕبس"ى ئەمریكى بەشێكى بڵاوكردۆتەوە، رۆژى پێنجى ئایارى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (حوڕە)ى ئەمریكا بەشێكى لە لێكۆڵینەوەى بڵاوكردەوە، كە ئاماژە بە لاوازى تەكنەلۆژیاى بهرگرى ئاسمانى توركیا دەكردوە.
كاساب ئۆغلۆ بەرێوبەرى پرۆگرامى ئاسایش و بەرگرى لەو ناوەندەى لێكۆڵینەوە ئاشكراى كردووە، كە جۆرى چوارەمى فرۆكەى (ئێف- ١٦)ى و جۆرى سێیەمى فرۆكەى (ئێف- ٤)ى سەربە هێزە ئاسمانیەكانى توركیا لە بنەچەوە فرۆكەى سەردەمى جەنگى ساردن، تەمەنیان لە كۆتایى گریمانە بۆ كراو نزیك بۆتەوە.
پلانى توركیا بۆ گۆڕینى فرۆكەكانى بە (١٠٠) فرۆكەى شەڕكەڕى جۆرى پێنجەمى (ئێف٣٥) بەهۆى تووڕەیى ئەمریكا لە كڕینى سیستەمى بەرگرى رووسى (ئێس-400)هەڵوەشایەوە.
لەبەرانبەردا نەیارەكانى توركیا لەوانەش یۆنان و ئیسرائیل دەبن بەخاوەنى فرۆكەى (ئێف ٣٥)یاخود جۆرى(٤.٥ ) راڤاڵى فەڕەنسى.
ئۆغلۆ هۆشدارى دەدات "ئەگەر نەگەنە چارەسێكى مامناوەند هێزە ئاسمانیەكانى توركیا لە ئاراستەى جیهانى دوادەكەون".
لە بەشێكى ترەى ماڵپەڕى (حوڕە) راپۆرتەكە ئاماژە بەوەش دەكات" دەستبەرداربوونى فرۆكەى (ئێف ٣٥) لە بەرانبەر (ئێس٤٠٠)ى رووسى گرێبەستێكى خراپە".
هەروەها لەبەشێكى ترى قسەكانى ئەكساب ئۆغلۆ دەڵێت" سیستەمى ستراتیژى (ئێس ٤٠٠) رووسى، كە دەچێتە جبەخانە هەڵگیراوەكانى چەكى توركیا، لە ئاستى پێویست نییە، بەهۆى كورتبینى ژێرخانى ئەو تۆڕە".
سەبارەت بە فڕۆكەى بێ فڕۆكەوانى توركیاش رایگەیاند " فرۆكەى بێ فرۆكەوان نابێتە جێگرەوەى فرۆكەى(ئێف ٣٥) "
دواى ئەوەى فرۆكەكەى (تى بى ٢)ى پیشەسازى توركیا و فرۆكەى هاڕوبى پیشەسازى ئیسرائیلى تاكى ئەرمینیایان لە جەنگى ناگۆڕنۆقهرەباخ لە (٢٠٢٠) تێكشاند، توركیا بووە ناوبانگێكى بەهێز لە بوارى پیشەسازى فرۆكەى بێفڕۆكەوان.
بەڵام ناوەندى لێكۆڵینەوەى توركیا رەتى دەكاتەوە بیرۆكەى فرۆكەى بێفڕۆكەوان تواناى جێگرتنەوەى فرۆكەى پێشكەوتووى هەبێت هەرچەندە ئەگەرى گۆڕانكارى تێدا هەیە، لە چوارچێوەى پیشەسازى زیرەك و جەنگى(خوارزمى) وەك راپۆرتەكە ئاماژەى پێكردووە.
ئەو ناوەندە ئاماژەى بە كێشەكانى مەكینەى گونجاو كردووە كە دروستكردنى كۆمپانیاكانى دەرەوەن" لەوانەیە ئەوەش كاتى زۆرى پێویست بێت بۆ پرۆژەى (TF-X) بۆ گەشەپێدانى جۆرى پێنجەمى ناوخۆى لە (٢٠٢٩).
توركیا بەهۆى دوورخستنەوەى لە پرۆگرامى فرۆكەى(ئێف ٣٥) كە ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا سەرۆكایەتى دەكات، بایەخ دروستكردنى فرۆكەى جەنگى (TF-X) دەدات، ئەو دوورخستنەوەیەش زیانى گەیاندوە بە توركیا، كە بەهاى پیشەسازى ناوخۆى بڕى (١,٤) ملیار دۆلار بوو.
ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا لە مانگى حوزەیرانى (٢٠١٩) توركیا لە پرۆژەى گەشەپێدانى فرۆكەى جۆرى پێنجەم دوورخستەوە، بەهۆى كڕینى سیستەمى بەرگرى رووسى(ئێس ٤٠٠).
رۆژى سێشەممە بۆراك ئیكجى بەكدیل شرۆڤەكارى تورك لە ماڵپەڕى (دیفىنێس نیوز) ئاماژە بەوە دەكات، ئیسماعیل دیمیر سەرۆكى پیشەسازى بەرگرى توركیا لە دیدارێكى لە (٣٠)ى مانگى نیسان رادەگەینێت، "بەرهەمهێنانى فرۆكە كارى لە پێشینەمان دەبێت".
لەبەشێكى ترى نووسینەكەى روونیشى دەكاتەوە كۆمپانیا توركیەكان تا ئێستا سەرقاڵى وەبەرهێنانى پارچەى فرۆكەى(ئێف ٣٥) بەڵام لە دواى ساڵى داهاتووش ئەو توانایەیان نابێت بەرهەمى بهێنن، ئەوەش لە كاتێكدایە كاتێك گرێبەستەكانى ئێستا كۆتاییان دێت.
لە بەشێكى ترى قسەكانى بەكدیل دەڵێت، "پیشەسازى فرۆكەوانى توركیا، خاوەندارییەتى دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەت (TAI)، بەو ئامانجەى لە ساڵى (٢٠٢٥) ببێتە خاوەنى فڕۆكەى خۆى، ئەوە لە كاتێدایە تیمیل كوتیل سەرۆكى جێبەجێكارى كۆمپانیاى (TAI) كە هاوپەیمانى رەجەب تەیب ئەردۆغانە رایگەیاند، بڕیارە بۆ پرۆگرامى فرۆكەى ناوخۆى بڕى (١,٣) ملیار دۆلار زیاد بكرێت، بۆ وەبەرهێنانى حكومى، هەروەها ئێستا (٦٠٠٠) ئەندازیار كار لەو پرۆگرامە دەكەن".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment