لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان: دیار نییه‌ به‌رهه‌م ساڵح چۆن 61 هه‌زار كه‌سى خانه‌نشین كردووه‌ کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

محه‌مه‌د سه‌عده‌دین بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ راپۆرتى دووه‌مى چاكسازى ده‌كه‌ین و سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌یش كه‌ خانه‌نشین كراون، ده‌ڵێ، "61 هه‌زار كه‌س خانه‌نشین كراون، دیار نییه‌ چۆن ئه‌و كاره‌ كراوه‌"

بڕیاره‌ لیژنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان تاوتوێى راپۆرتى دووه‌مى چاكسازى بكه‌ن، كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ئاراسته‌ى په‌رله‌مان كراوه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ چوارى ئایار، محه‌مه‌د سه‌عده‌دین بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ "نوچه‌نێت" گوتى، "راپۆرتەکە لە پەرلەمان ئاراستەی لیژنە تایبەتمەندەکان کراوە، بەیانی کاتژمێر ١٠ ئێمە وەک لیژنه‌ کۆبوونه‌وه‌ لەسەر راپۆرتی دووەمی حکومەتی هەرێم دەکەین، بەیانی دواى خوێندنەوەى راپۆرته‌كه‌ تێبینەکانمان دەخەینەڕوو"

سه‌باره‌ت به‌و 61 هه‌زار كه‌سه‌ كه‌ ده‌گوترێت به‌ "نایاسایى" خانه‌نشین كراون، محه‌مه‌د سه‌عده‌دین بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان گوتى، "لە سەردەمی بەرێز کاک بەرهەم ساڵح لە کاتی بوونی بە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە ٦١ هەزار کەس خانەنشین کراون، بەڵام دیار نییە بە یاساییە یاخود نایاسایی هیچ زانیاریەك لەسەر ئەوە نییە". 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین