تریفە جەلال: بەرنامە و کاری نوێمان هەیە دیمانە و راپۆرت

نوچەنێت: ئافرەتان

نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی خوشکان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، تێیدا سکرتێرێک و حەوت ئەندامی سکرتاریەتی تێدا هەڵبژێردرا.

ڕۆژی (19/نیسان/2025) بە بەشداری (282) ئەندام و دروشمی ( پێگەی شایستەی ئافرەت، زامنی ئێستا و ئاییندەی خێزان و کۆمەڵگەیە) کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتووی خوشکان بەڕێوەچوو. تێیدا تریفە جەلال بە سکرتێری نوێی ڕێکخراوەکە هەڵبژێردرا.  

کۆنگرەکە یەک ڕۆژی خایاند، هەیکەلی نوێی سکرتاریەتی یەکگرتووی خوشکان بەم شێوەیە گۆڕانکاری بەسەرداهات:

تریفە جلال : سکرتێری خوشکان

نەجیبە مەجید: بەشی کارگێڕی

سومەیە مەحمود: بەشی کۆمەڵایەتی

ساکار لەتیف: بەشی پەیوەندییەکان

 گوڵاڵە تاهر: بەشی تەندروستی

کەتان حمەرحیم: بەشی ڕاگەیاندن

گۆنا توفیق: بەشی  ڕۆشنبیری

پەروین ئەحمەد عزیز: بەشی پلان و پرۆژە

تریفە جەلال، سکرتێری نوێی یەکگرتووی خوشکان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نوچەنێت گوتی: ستراتیژی کاری داھاتووی یەکگرتووی خوشکان بۆ خولی نۆیەم بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
١. تێڕوانینی دروست و واقیعیانە و ھاوچەرخ بۆ پرسی ئافرەت و چەسپاندنی ڕۆڵی شایستەیان لە ڕوانگەیەکی ئیسلامیی میانەڕەوەوە.
٢. پابەندبوون بە بەھاباڵاکان و پاراستنی خێزان وەک یەکەی بنەڕەتیی پێکھاتەی کۆمەڵگە.
٣. گەشەدان بە توانا و لێھاتووییەکانی ئافرەتان لە سەرجەم بوارەکاندا.
٤. پاڵپشتیکردن و بەھێزکردنی پێگەی ئافرەتان لە بەڕێوەبردن و ناوەندەکانی بڕیاردا.
٥. ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە سەبارەت بە لێکەوتە نەرێنییەکانی کلتوری نامۆ و پاراستنی کلتوری ڕەسەنی خۆماڵیی.
٦. کارکردن بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵگەیی  لە ڕووی کۆمەڵایەتیی و تەندروستیی و ژینگەییەوە.

سەبارەت بە چۆنێتی بەڕیوەچوونی کۆنگرەو کەشی دەنگدان تریفە جەلال، جەختی لەوەکردەوە کە “کۆنگرەکە لە کەشێکی زۆر دیموکراتی بەڕیوەچوو”.

یەکگرتووی خوشکان ماوەی سی ساڵە دامەزراوە، تا ئێستا نۆ کۆنگرەی بەستووەو پێنج جار سکرتێری ڕێکخراوەکەی گۆڕاوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین