عەدنان ئەلدنبووس: گفتوگۆکانى سەرۆکى هەرێم لەگەڵ بەغدا بە ڕێڕەوێکى تازەدا دەڕۆن
نوچەنێت:
عەدنان ئەلدنبووس سەرکردە لە هاوپەیمانى نیشتمانى لە پارتەکەى ئەیاد عەلاوى، لە میانەى بەشداریکردنى لە رووماڵێکى تایبەتى زاگرۆس عەرەبیە، لە (11-4-2021)دا، لەبارەى سەردانییەکەى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە عێراقییەکان، باسى لەوە دەکات، کە نێچیرڤان بارزانى لە دیدارەى لەگەڵ ئەیاد عەلاوى و سەرکردە عێراقییەکان، جەختى لەوە کردۆتەوە کە چارەسەرى کێشەکانى هەرێم و حکوومەتى عێراقە لە بەغدایە نەک لە تاران و ئەنقەرە، ئەمەیش هەڵوێستێکى زۆر گرنگ و ئیجیابیە لەلایەن سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە بەرامبەر بە حکوومەتى فیدراڵى.
دەقى دیمانەى عەدنان ئەلدنبووس سەرکردە لە هاوپەیمانى نیشتمانى:
ــ بەو پێيەى يەكێك بوون لە بەشداربووانى كۆبوونەوەى نێچيرڤان بارزانى و ئەياد عەلاوى، ديارترين ئەو بابەتانە چى بوون گفتوگۆى لەسەركرا؟
عەدنان ئەلدنبووس: لە ڕاستيدا ئەمرۆ ديدارێكى ئەرێنى بوو، لە نێوان بەرێز نێچيرڤان بارزانى سەرۆكى هەرێم و د.ئەياد عەلاوي سەرۆكى ئيئتلافى نشتيمانى، ديدى هەردولا روون بوو، ئەياد عەلاوى ستايشى رۆڵى هاوپەيمانى كوردستانى كرد لە تێپەڕاندنى بوودجەى گشتى، بەهەمان شێوە چارەسەركانى ئێستا چارەسەرى زۆرباشن، بەهەمان شێوە ديدى بەرێز نێچيرڤان بارزانى دەربارەى ئەوەى كە عێراق يەك دەوڵەتە و هەرێمى كوردستان بەشێكى دانەبڕاوە لە عێراق، چارەسەرى راستەقينە بە بەغدا تێپەڕێت، نەك بە تەهران و ئەنقەڕە، نە بە بەريتانيا و ئەمريكا و هيچ وڵاتێكى تر تێناپەڕێت، بەڵكو چارەسەر تەنيا لە عێراق و بەغداى دايكە، ئەوە شتێكى زۆر جوانە كە لە لايەن نێچيرڤان بارزانييەوە دەگوترێت.
هەروەها باسى سەردانى بەغدا و ديدارى لەگەڵ بەرپرسانى عێراقى كرد، لەو بڕوايە دام پەيوەندنى ئێستاى بەغدا و هەرێم لەباشترين دۆخ دايە، ئەو ساڵانەى پێشوو بەو ئاستە نەبوو، هەروەها لێتێگەيشتنى دوولايەنە هەيە لە نێوان بەغدا لايەنەكان و حكومەتى هەرێم و سەركردايەتى كوردى، كە پێويستە هەموو كاروبارەكان و ناكۆكيە سياسى و ئابورييەكان بەشێوەيەكى دۆستانە لە رێگەى گفتوگۆوە چارەسەر بكرێت، لە راستيدا ئەوە پێشكەوتنێكى ئەرێنييە لە پەيوەندييەكان، د.ئەياد عەلاوى ستايشى رۆحى نەرمونيانى كورد و بەرێز مەسعوود بارزانى كرد سەركردەى هەرێم و بەرێز نێچيرڤان بارزانى سەرۆكى هەرێم و كۆى سەركردەكانى هەرێم، بەهەمان شێوە لەو بڕوايەدام گفتوگان روون بە رێڕەوێكى تازە دادەڕۆن، رێڕەوى پەيوەندييەكانە، رێڕەوێكى بەرهەمدارە، رۆژانى داهاتوو گەواهيدەرى ئەوە دەبن.
ــ ئەياد عەلاوى ئاماژەى بە رۆڵى سەرۆك بارزانى كرد، دەربارەى لە لەخۆگرتنى ئۆپۆزسيۆنى عێراقى لە زەمەنى سەددام حوسێن، لە بەغدا نكۆڵيكردن لەو هەڵوێستەى ئەو سەردەمە هەيە، ئێوە چى دەڵێن؟
عەدنان ئەلدنبووس: لە راستيدا هەموولايەك دان بەوە دادەنێنن، كە هەرێم پەناگەيەكى ڕاستەقينە بووە بۆ هەموو ئۆپۆزیسيۆنى دەسەڵاتى پێشوو، پەناگەى يەكەم بوو بۆ رووخانى دەسەڵاتى سەددام حوسێن. لە ڕاستيدا وەك دەبينين و دەبيستين كورد هەموو ئاسانكارييەكانى لۆجستى و ماددى و مەعنەوى يا لەخۆگرتنيان پێشكەش بە هەموو لايەنەكانى ئۆپۆزیسيۆنى عێراقى كرد، ئێستاش هەموو ئەوانەى لە ژيانى خۆيان دەترسن لە بەغدا روو لە هەولێر دەكەن، بەهەمان شێوە بۆ ئەوانیش بووە بە پەناگەیەک، هەولێر و كوردستان پەناگەيەكى ئارامە بۆ زۆربەى عێراقييەكان، بەهەمان شێوە كوردستان پەناگەيەكى ئارام بووە بۆ زۆرينەى ئەوانەى دژى دەسەڵاتەكانى عێراق بووينە.
ـ زۆر ديدار هەيە، كە نێچيرڤان بارزانى لە بەغدا ئەنجامى داوە، زۆر بەڵێن هەيە، كە لە زەمانەتێك دەگەڕێت، بەبۆچوونى ئێوە هيچ زەمانەتێك هەيە؟ ئايە ئەو بەڵێنانە شايەنى جێبەجێكردنن؟
عەدنان ئەلدنبووس: لەو بڕوايە دام، ئەوەى بيستم و بينيم، لێك تێگەيشتن هەيە، بەهەمان شێوە ديدى نوێ هەيە، لەو بڕوايە دام ئەوەى لە داهاتوو دەيبينين، زۆرباشترە لەوەى لە رابردوو بينيمان، لەو بڕوايە دانيم هەموو شتەكان لە ئاستى تموح دابن، بەڵام تێبينى ئەوەمان كردووە زۆربەى كارەكان لەوانەى پێشوو باشتر دەبن.
ــ تا چەند كێشەكانى نێوان هەولێر و بەغدا پێويستيان بە هاتنەناوەوەى لایەنێکى نێودەوڵەتى هەيە بۆ چارەسەركردنيان؟
عەدنان ئەلدنبووس: من لەو بڕوايە دام چارەسەرى نێودەوڵەتى سەركەوتوو بێت، بەڵام پێشموایە لێكتێگەيشتن و ديدڕوونى و دەستپێشخەرى و ويستى سياسى، چارەسەرى ڕاستەقينەيە بۆ ئەو گرێكوێرانە. لەم سەردانیەشدا قسەكردن هەبوو لەگەڵ شاندى كوردى بەسەركردايەتیى نێچيرڤان بارزانى، پرسى دڵنياكردنەوە خرايە بەرباس، كە هەندێك جار كێشەيە دێتە پێشەوە، پێويستە دڵنيايى هەبێت، دڵنياكردنەوە چيیە؟ حكوومەتى هەرێم دڵنيابێت لەسەر حيسابى حكومەتى ناوەند زياتر نەچێتە پێشەوە، بەهەمان شێوە حكوومەتى ناوەنديش لەسەر حيسابى حكوومەتى هەرێمى نەچێتە پێشەوە، بەهەمان شێوە هەرێم دڵنيايى بداتە بەغدا كە نيەتى جيابوونەوەى نييە، ئەو دڵنياييە رێڕەوى ڕاستەقينەيە بەئاراستەى دروست، بەو واتايەى ئەوە راپرسى هەيە، كەركوك بەشێكە لە كوردستان، كوردستان بەشێكە لە عێراق هيچ كێشەيەك نابێت، بەهەمان شێوە بەغداش لەو لايەنە دڵنيا دەبێت، هەرێميش دڵنيا دەبێت، كە عێراقيەكان لەسەر حيسابى هەرێم سنووربەزێنى ناكەن، ئەوە زەمانەتى راستەقينەيە بۆ بەردەوامى پەيوەندى ڕاستەقينە، من لەو بڕوايەش دام ئەوە زۆر قورس نييە.
ــ ئەياد عەلاوى لەو كەسايەتييە ميانڕەوانەيە، رۆڵى ديارى لە گۆڕەپانى سياسى عێراقى هەيە، بەڵام بۆچى ئەو كەسايەتييە ميانڕەو بۆ بۆچوونە ميانڕەوانەى رۆڵى كاراى نييە لە گۆڕانكارى رێڕەوەكە بۆ سوودى گشتى، يا بۆچى ئەو رۆڵە بەو كەسايەتييە نادرێت؟
عەدنان ئەلدنبووس: كێشەى عێراق دواى رووخانى سەدام حوسێن، زۆربەى چاودێرانى نێودەوڵەتى و عێراقى ئەوانەى لە دەرەوە بوون، يا ئەوانەى لە ناوەوە بوون، تموحى سيستەمێكى ديموراسي راستەقينەيان هەبوو، سيستەمێكى ديموكراسى مەدەنى، پارێزگارى لە مافى هەموو عێراقييەكان بكات، بۆ هەموويان بە يەك ئاست بێت، ئەوە هيوايەك بوو، ئەوەى روويدا هێزە توندڕەوەكان و هێزەكانى ئيسلامى سياسى، ئەوان باڵادەستبوون بەسەر گۆڕەپانى سياسى، بووە تائيفيەت، بووە رەگەزپەرستى، كە كاريگەرى لەسەر زۆربەى خەڵكى ئاسايى دروستكرد، كە لەپشت ئەو بانگەشانەبوو، ئێستا گەلى عێراقى بۆى دەركەوتووە ئەوانە بانگەشەى بۆشن، ئێستا پاشەكشەى گەورە هەيە بەرامبەر بەو حزبانە، بەڵام ئەوەى لێى دەترسين تەزويرى گەورە هەيە، كە هەمان دەموچاو هەمان كوتلە دەگێڕێتەوە، كە هەمان كێشە رووداتەوە، كێشە لە تەزوير و بەكارهێنانى چەك و دارايى سياسييە، كێشە لە پاڵپشتى هەندێك وڵاتانى ناوچەكەيە بۆ هەندێ لايەن، ئەوانە كاريگەرييان لەسەر هێزە مەدەنى و ميانڕەوەكانى وەك د,.ئەياد عەلاوى و ئەوانەى تر هەيە.
ــ هەندێك كەس هەيە بەردەوام خەريكى دروستكردنى بەربەستن بۆ هەر نزيكبوونەوەيەكى نێوان بەغدا و هەولێر، ئەوە لە بەرژەوەندى كێيە؟
عەدنان ئەلدنبووس: من لەو بڕوايەدام هەر هەوڵێك بۆ دروستكردنى بەربەست، کە لەلايەن دوژمنانەوە بۆ عێراق ڕەوانە دەكرێت، لە لايەن دوژمنەوە بۆ يەكێتى عێراقى پيرۆز رەوانە دەكرێت، ئەوە هەڵسەنگاندنى منە، بۆيە پێويستە هەموو لايەنەكان لەوە دووركەونەوە، بەربەست بۆ ئەو بابەتە دروست نەكەن، چونكە هەرێمى كوردستان بەشێكى دانەبڕاوە لە عێراق، برايانى كورد براى عەرەبن، ئەوە شتێكى نوێ نييە، ئێمە سەدان ساڵ لەوانەيە هەزاران سالێش لەسەر ئەو خاكە پێكەوە دەژين، بۆيە پێموايە ئەوەى لەو دەرگايە دەدات، ئەوە لە دەرگاى دوژمندارى بۆ عێراق دەدات، هەروەها تێكدانى نیشتيمانیى عێراقە.
ــ ئەمرۆ لە بەشێکى لێدوانەکەیدا ئەياد عەلاوى گوتى: ئەو دۆخە موژەيەكى خۆشى پێ نييە، ئێمە بەرەو هەڵبژاردنى داهاتوو نين، ئەو لێدوانە لەبەر چى؟ ئەوە ئاماژەيە بۆ نەچوون بەرەو هەڵبژاردن؟
عەدنان ئەلدنبووس: زانياريي و هەواڵ و ڕاپۆرتەكان دەرى دەخەن، بزووتنەوە سیاسییەکان كاريگەریان بەسەر دەنگەندەرى عێراقى دەستى پێكردووە، لەرێگەى كاريگەرى دارايى و چەك، ياخود كاريگەرييەكانى تر، ئاماژەى تر هەيە، كەوا لەوانەيە دەستوەردان لە هەڵبژاردن هەبێت بۆ بەرژەوەندى كوتلەيەكى تايبەت، دارايى سياسى دەستى بەكارى خۆى كردووە، سەرەڕاى ئەوەش ئێمە لەو بڕوايەداين هەڵبژاردنى داهاتوو باشتر نابێت لە هەڵبژاردنى (2018)، لەوانەيە زۆر خراپتر بێت، ئێمە ترسى تەقينەوەمان هەيە لەدواى ئەو هەڵبژاردنە، ئەگەر شۆڕشگێرانى تشرين و نیشتيمانى و پارێزەرانى عێراق شكست پێبهێنن، لەو بڕوايەشدام ئەوەى د.ئەياد عەلاوى ئاماژەى پێداوە ڕاستیيە.
سەرچاوە: زاگرۆس عەرەبیە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment