د. سامى رێكانى: پێگەى ئێستاى نێچیرڤان بارزانى پێگەیەکى سەرکردایەتییە بۆ پارێزگاریکردن لە ئاسایشى ناوچەکە میدیا

نوچەنێت:

بە بۆچوونى شرۆڤەکارێکى سیاسى، سەردانییە دیپلۆماسییەکانى نێچیرڤان بارزانى بۆ فەرەنسا و  ناوخۆى عێراق، ئاماژەن بۆ گۆڕانکارى گەورە لە ناوچەکە، لەگەڵ دروستبوونى کۆمەڵیک ململانێى گەورە لە سەرئاستى هەرێمى و ناوخۆیى، ئەمەیش پێویستى بە خۆئامادەکردنى سیاسییەکانى عێراق هەیە.

د. سامى رێکانى شرۆڤەکارى سیاسى لە میانەى دیمانەیەکى کەناڵى زاگرۆس عەرەبیە لە (11-4-2021)دا، ئاماژە بەوە دەکات، سەردانەکەى نێچیرڤان بارزانى بۆ بەغدا، بە مەبەستى گەیاندنى پەیامێکى گرنگ بوو بۆ گەلانى عێراق، وەک خۆى دەڵێت، لەو بڕوايەدام چەند پەيامێك لە رێگەى نێچيرڤان بارزانییەوە بەلايەنە عێراقييەكان گەيشتووە، جا لەگەڵ هەندێكيان كۆك بێت، ياخود ناكۆك، دەيەوێت پەيامێكى ناوچەيى و نێودەوڵەتى بگەينێتە لايەنەكان.

 

دەقى دیمانەى د. سامى رێکانى شرۆڤەکارى سیاسى:

ــ نێچيرڤان بارزانى لە بەغدا ديدارى لەگەڵ هەندێك كەس هەبوو، کە هەڵوێستەكانيان دژ بە هەرێمى كوردستانن، پێتوايە بەو ديدارانە نێچيرڤان بارزانى بەو هەڵوێستانەى چى نيشانى ئەو لايەنانە دەدات؟

د. سامى رێكانى: ئەگەر باسى ئەو بابەتە، بكەين دەتوانين بگەڕێينەوە بۆ جووڵەكانى ئەو دوايەى نێچيرڤان بارزانى، ئەوە بەشێكى دانەبڕاوە لە جوڵەكانى تر، بەشێوەى ڕاستەوخۆ بێت يان ناڕاستەوخۆ، لەسەر ئاستى ناوچەيى بێت ياخود نێودەوڵەتى، كە سەرۆکى هەرێمى كوردستان سەردانەكانى دەست پێکردووە، لە هەرێمى كوردستان بۆ دەرەوە، يا لە دەرەوە بۆ هەرێمى كوردستان. بەبڕواى من ئەو جوڵانەى ئەو دوايە ئاماژەيە بۆ ئەوەى جۆرێك لە ترسى ناوچەيى و نێودەوڵەتى هەيە، پەيوەستە بە لێكەوتەى دۆسیەكانى عێراق، بەو پێيەى رەهەند و رەنگدانەوەى لەسەر بەرژەوەندى نێودەوڵەتى و ناوچەيى هەيە، ئەوەش بەشێكى دانەبڕاوە لە جۆريەتى ململانێكان لە ناوچەكان، لەسەر ئاستى سوريا بێت، يەمەن، ليبيا، تەنانەت ئەمڕۆ بازنەكەى فراوان دەبێت بۆ ئەوروپاش ، بەو پێيەى جووڵەكانى ئەو دوايە لەگەڵ هاتنى بايدن و سياسەتى لە ناوچەكە و ئاماژەكانى جۆرێك لە رێگريكرن لە دەستوەردان و بوونى چين لەو ناوچەيە دەبیندرێ، هەروەها هەوڵەكانى بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو ناوچانەى پێگەيەكى ئابوورييان هەيە بۆ دەستبەسەركردنيان، ئەو شوێنانە سەرچاوەى ئابوورى بێت، ياخود شوێنى گواستنەوە بێت بۆ بازاڕەكانى جيهان، يا شوێنى پەڕينەوە بێت.

ئەو جووڵە دیپلۆماسییەکانى ئەم دوایەى نێچیرڤان بارزانى لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى ئاماژەيە بۆ جۆرێك لە ترسى ناوچەيى و نێودەوڵەتى هەیە، پەيوەستە کە بە لێكەوتەى دۆسیەكانى عێراق.

 ئەو جوڵانەى لەسەر ئاستى ئێران و رێكکەوتنەكانى ئەو دوايەى، ئەوانە ئاماژەن بۆ زيادبوونى مەترسيیەكان لە لايەنى بەرەى ئەمەريكا و ئەوروپا، كە لەو ماوانەى دوايى دەستى پێكرد، سەرقاڵى بونادناوەى يەكێتیيەكەيەتى بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئەو كارانەى لەو ناوچەيە روودەدەن و گەڕانەوەى بۆ گۆڕەپانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، بۆ پەيكەرى داهاتووى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست. بەبڕواى من جوڵەكانى نێچيرڤان بارزانى لە لايەنى ئەوەى سەرۆكى هەرێمى کوردستانە، لە لايەنى ئەوەى پەيوەستە بە واقيع و ئاستى رێكکەوتن و ناكۆكيیەكانى نێوان هەرێمى كوردستان و بەغدا، بەڵام پەيامێكى تريش هەيە لەلايەن لايەنەكانى ناوچەكە و وڵاتانى نێودەوڵەتى، بۆ ئەو لايەنانەى نوێنەرايەتى دەكەن لە هەمان كات لايەنى ناوچەيى و نێودەوڵەتين، گوزارشت لە بەرژەوەندييە هاوبەشەكان دەكەن، جا لەسەر ئاستى نەتەوەيى بێت، ياخود تائيفى بێت، چەند دابەشبوونێك هەيە لەسەر چەند ئاستێك، هەموويان لەسەر گۆڕەپانى عێراقى دەجوڵێنەوە، ململانێ نێودەوڵەتيیەكان لە چوارچێوەى ناكۆكیيەكان كاردەكەن، بۆ پارێزگاريكردن لە بەرژەوەندييەكانيان لەو ناوچەيە، لەو بڕوايەدام چەند پەيامێك لە رێگەى نێچيرڤان بارزانى بەلايەنە عێراقييەكان گەيشتووە، جا لەگەڵ هەندێكيان كۆك بێت، ياخود ناكۆك، دەيەوێت پەيامێكى ناوچەيى و نێودەوڵەتى بگەينێتە لايەنەكان.

نێچیرڤان بارزانى بەو پێيەى پێشينەيەكى هەيە، بەتایبەت ئەو كاتەى سەرۆكى حكوومەتى هەرێم بوو، دۆسیەى ئابوورى لەبەر دەست بووە، ياخود ئەو پێگەيەى ئێستا هەيەتى، كە پێگەيەكى سەركردايەتيیە بۆ پارێزگاريكردن لە ئاسايشى ناوچەكە، بەتايبەت هەرێمى كوردستان و سەركردايەتیى باڵاى پێشمەرگە، كە بەشێكى دانەبڕاوە لە هاوپەيمانى نێودەوڵەتى، كە دژى تيرۆریستان وەستانەوە، لەو چوارچێوەیە دەيانەوێت هاوسەنگى بگێڕنەوە لە نێوان هێزە ناكۆكەكانى تر لەو ناوچەيە، هەموو ئەو تايبەتمەندييە كەسيانەى نێچيرڤان بارزانى وايكردووە ببێتە پردى پەيوەندى نێوان لايەنەكان، ياخود گەياندنى پەيامەكان لە  لايەنە جۆراجۆرەكان، دەربارەى زۆربەى پرسەكان كە دەچێتە بەرژەوەندى لايەنەكان، لەسەر ئاستى ناوخۆى بێت ياخود ناوچەيى، دەبێتە ڕێگە خۆشكردن بۆ زەمينەسازى بۆ پەيوەندى راستەوخۆى ئەو ديدارانە. ئەگەر لە ديدێكى فراوانتر سەيرى بكەين، کە پەيوەستە بە هەرێمى كوردستان و بەغدا، بەڵام بەديدى من قووڵترن لەو خاڵە، بەتايبەت ئەگەر دوور لەو جووڵانەى پێشوو  و داهاتوو سەيرى بكەين، جا لەسەر ئاستى ناوچەيى بێت يا لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى. 

ــ دەربارەى قسەكردن لەسەر ناكۆكى و يارييە نێودەوڵەتييەكان، كازمى لە بابەتى هەرێمى كوردستان و بەغدا لە سەردەمى زێرينە، لەو بڕوايە داى ئەوە نزيكبوونەوەى سياسى بێت بەهۆى هەڵبژاردنەكان، بەتايبەت ئەو پياوە سەردانێكى هەيە بۆ هەولێر لەو نزيكانە؟

د. سامى رێكانى: كازمى لەسەرەتاوە هەڵوێستى نەرم بوو، بەڵام هەميشە لە كەناڵەكان ئەوەم گوتووە، كە كازمى بەبێ تەوافق ناتوانێت جووڵە بكات، ياخود لێك نزيك بوونەوەيەك دروست بکات كە ديدەكان بەيەك بگەينێت، كە ديدەكان لە دەرهاوێشتەكان لەگەڵ كازمى لێك نزيك بن لەسەر پرسە ناوخۆى و دەرەكييەكان، كازمى ئەوكاتە هێزەكەى وەردەگرێت، ئەگەر هەست بكات لەسەر ئاستى سياسى لێك نزيكيەك هەيە، بەتايبەت لە نێوان لايەنە باڵادەستەكانى سەر گۆڕەپانى عێراقى، كە نوێنەرايەتى هێز دەكەن بەهۆى لايەنە حیزبيەكان كە خاوەن كوتلەى پەرلەمانين، باڵادەستن بە سەر واقيعى ئابوورى و سياسى و ئەمنى لە عێراق، بۆيە بەبڕواى من ئاماژەكانى كازمى، هەر لەسەرەتاوە ئەوەى پەيوەست بوو بە ناكۆكيیەكانى نێوان بەغدا و هەرێمى كوردستان، جا بەگەشەپێدانى دۆخى عێراق بێت بۆ زياتر نزيك بوون لە سەربەخۆيى، ياخود نیشتيمانى، كە بە جۆرێك دەستوەردانى دەرەكى هەبوو، ياخود بە شێوەيەكى هاوسەنگ مامەڵە بكات لەگەڵ لايەنە ناكۆكەكان بخاتە دۆخێكەوە، کە ڕێزى عێراق بگرن و بەجۆرێك مامەڵە لەگەڵ دۆسیەى عێراق بكەن، كە لە بەرژەوەندى هەمووان بێت، نەك  گۆڕەپانى يەكلاكردنەوەى ململانێ نێودەوڵەتييەكان، لەسەرەتاوە ئەوە داواكاريى بووە.

 تايبەتمەندييە كەسيیەکانى نێچيرڤان بارزانى وايكردووە ببێتە پردى پەيوەندى نێوان لايەنەكان و گەياندنى پەيامەكان بە هەموو لايەنەكان دەربارەى زۆر پرس، لەسەر ئاستى ناوخۆى و ناوچەيى.

بە بڕواى من پەيامى نێچيرڤان بارزانى لەگەڵ پەيامى كازمى يەك دەگرێتەوە، لەو بڕوايەدام ئەوەش موژدەى ئەوەى پێيە، كە نيەت هەيە كە پەيامەكان گەيشتبن، جا ئەوانەى پەيامى نێودەوڵەتى بن، ياخود ناوچەيى دەربارەى ديدى ئەو دوو كەسايەتييە، دەربارەى مەترسيەكانيان و ئەوەى چيان دەوێت لە عێراقى داهاتوو، ئەگەر وانەبێت عێراق دەگۆرێت بۆ گۆڕەپانى ململانێكان، لەوانەيە ببێتە هۆى وێرانكردنى عێراق، بۆيە گەڕانەوە بۆ عەقڵى لێهاتوو و ديپلۆماسى بۆ چارەسەرى دۆسیە هەڵواسراوەكانى نێوان بەغدا و هەرێم، ياخود پەيوەست بە فشارە دەرەكييەكان تاكە دەرچەيە بۆ گەياندنى بە رێڕەوى ئاشتى.

ــ گەڕانەوە بۆ عەقڵ، گەڕانەوە بۆ ديدى ئەو دوو پياوە، ئەگەر گفتوگۆكانى نێوان نێچيرڤان بازانى و مستەفا كازمى نەبوايە، ئايە عێراق رووى لە قەيران دەكرد، دەبوو هۆى تەقينەوە لە ئاستى ناوخۆيى و گۆڕەپانى عێراقى؟

د. سامى رێكانى: لەو بڕوايەدام ئەگەر گەڕانەوە بۆ عەقڵ نەبوايە، هەندێك لايەنى عێراقى رازى نە دەبوون، ئەوە كاريگەرى لەسەر گۆڕەپانى عێراقى هەيە، لەو بڕوايەشدام لێك نزيكبوونەوەى نێوان لايەنە عێراقييەكان هەيە، بەتايبەت ئەو سەركردانەى لە (2003)وە سەركردايەتیى عێراق دەكەن، هەموويان هەست بە ململانێ و جۆرەكەى دەكەن، قەبارەى ئەو ململانێيەى كە لەو ناوچەيەش هەيە لە چوارچێوەى ئەو ململانێيیە، بۆيە پێموايە جۆرێك لە نزيكى و تێگەيشتن لە واقيع هەيە، بەڵام هەندێك لایەن هەن دەرچووينە، هەيانە دەيەوێت بگاتە ئەوەى لە ئەندازەى قەبارەى خۆى نييە لە گۆڕەپانى عێراقى و سوود لە دۆخەكە وەردەگرێت، لەو بڕوايەدام ئەولايەنانە ناتوانن بەربەرست لەبەردەم جووڵەکانى چاكسازیى داهاتوو دروست بكەن، چونكە ويستێكى نێودەوڵەتى و ناوچەيى هەيە، ئەگەر وانەكرێت واقيع لەدەست دەردەچێت و لە بەرژەوەندى لایەنێکى ناوخۆیى و دەرەكى نابێت.

ــ بەر لە سەردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ بەغدا، كۆبوونەوەى لەگەڵ لايەنە كوردستانييەكان و ئيمانوێڵ ماكرۆنى سەرۆكى فەڕەنسا هەبوو، ئايا پەيوەندى لە نێوان ئەو هەموو رووداوانە هەيە؟ 

د. سامى رێكانى: من لەسەرەتاوە ئاماژەم بەو بابەتە كرد، ئەوە مەبەستى منە، چونكە سەردان هەبوو بۆ فەرەنسا، هەروەها ديدارى نهێنى و ئاشكرا هەبووە، لە لايەن هەرێمى كوردستانەوە گەياندنى پەيام هەبووە، وەك كوتلەيەك بۆ لايەنەكانى تر، بەڵام دەچێتە هەمان خانە و خزمەتى ديد و جووڵەى لايەنەكان لەو چوارچێوەيەدا، لەسەر ئاستى ناوخۆى و دەرەكى، تەنانەت لە ناوخۆى عێراقيش جوڵە هەبوو، كەسايەتى نێچيرڤان بارزانى كە تايبەتمەندى نەرمونيانى زياتر هەيە، كە قبوڵكراوە لەلاى لايەنە ناوخۆى و دەرەكييەكان و عێراقييەكان و ناوچەييەكان، بۆيە پێموايە كەسايەتييەكى نێچیرڤان بارزانى گونجاوە بۆ ديدارى ئەو كەس و لايەنانە، لە چوارچێوەى جووڵەكانى لەسەر ئاستى ناوخۆيى و دەرەكى، پياوێكى گونجاوە بۆ كاركردن لەسەر لێك نزيكردنەوە و تێگەياندنى بەرامبەر.

ــ سەرۆكى هەرێم لە لێدوانەكانى دەڵێت: ناكۆكيیەكانى نێوان هەرێم و بەغدا، دارايى و بودجە و ژمارەكان نیيە، واتە، ناكۆكييەكان لەوە گەورەتر و ئاڵۆزترن، ئايا دواى ئەو سەردانە هيوايەك هەيە بۆچارەسەرى نزيك؟

د. سامى رێکانى: من لەو بڕوايە دام پرسى تر هەيە، کە پارتە سياسيەكانى عێراقى لێ دەترسن، ئەويش دەستوەردانى دەرەكييە، يان لەرێگەى باڵادەستى سوود لە لێك ترازانەكانى ناوخۆ وەردەگرێت، بەتايبەت ئێستا دۆخى عێراق داڕوخاوە، لەسەر ئاستى ئەمنى و ئابوورى، وەک لەدەست دەرچوونى واقيع و بڵاوبوونەوەى ميليشاكان، هەموو ئەوانە مەترسين هێزى تر دێنێتە گۆڕەپانى عێراق، ئەو هێزانە تيرۆرستى بن، ياخود لايەنێكە دەيەوێت گۆڕەپانى عێراق لەخۆى بگرێت، يان كوردستانى یاخود بكرێتە سۆنگەيە بۆ ململانێى نێودەوڵەتى، بۆ نموونە دانووستانەكان تەنيا پەيوەست نيیە بە بوودجە، بەڵێ كێشەى ئەمنى هەيە، هێز بوونى هەيە، جا لەلايەن داعشەوە بێت، ياخود هێزى تر هەيە لەبرى خەڵكى تر دەجەنگن، لە ناوچەى شنگال بێ يان ئەو ناوچانەى دواى كۆتايى هێنان بەداعش تا ئێستا كۆنتڕۆل نەكراوە، هەروەها دۆسەى كەركووك هەيە، گەورەترين دۆسیيە لەسەر گۆڕەپانەكە.

پەيامى نێچيرڤان بارزانى لەگەڵ پەيامى كازمى يەك دەگرێتەوە، ئەوەش ماناى ئەوەیە کە پەيامەكانى گەيشتوون، جا پەيامى نێودەوڵەتى بن ياخود ناوچەيى.

 هەروەها پيلانى نێودەوڵەتى و ناوچەيى بوونى هەيە، بۆ دەستوەردان لە واقيعى كەركووك و ئاراستەكردنى بۆ خاڵێك، كە لەوانەيە هيچ بەرژەوەندييەكى تێدا نەبێت بۆ عێراق و ببێتە هەڵوەشاندنەوەى گۆڕەپانى عێراق، بەو پێيەى شوێنێكە گرنگى نێودەوڵەتى و ناوچەيى هەيە، هەروەها لەڕووى پێكهاتەى ئايينى و نەتەوەيى، ئەوە كێشەيەكى دەستوورييە تا ئێستا چارەسەر نەكراوە، بەهەمان شێوە ئەگەر لايەنەكەى تريش وەربگرين، كە واقيعى عێراقى و پەيوەستە بە واقيعى سوورى و يەمەنى، بەتايبەت لە چوارچێوەى تائيفييەوە و چوونەپاڵ هەندێ لايەنى تر. دەرچوونى جووڵە سەربازى و ئەمنييەكان و بەسەربازگەكردنى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، لەپشت لايەنە تائيفييەكان پەڕيتەوە بۆ وڵاتانى تر، کە گەورەترين مەترسييە، كە لايەنە عێراقييەكان لێى دەترسن، هەموو ئەوانە بوونيان هەيە، لايەنە رەسميە عێراقييەكان ناتوانن كۆتايى پێبهێنن، ياخود رۆڵيان بچووك بكەنەوە، ياخود بگەن بە رێكکەوتنێك لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى و ناوخۆیى، يان ناوچەيى، هەموو ئەوانە دۆسیەگەلێکن لە هەركاتێك بێت چاوەڕوانى دەقينەوە دەكەن.

ــ ئايە ئەو سەردانە، فشارە دەرەكييەكانى سەر هەرێمى كوردستان كەم دەكاتەوە، كە هەندێك لايەن دەيگرنەبەر وەك ماددەيەكى هەڵبژاردن؟

د. سامى رێکانى: لەو بڕوايەدام ئاڕاستەكى ئێرانى و توركى هەيە، كە ئاماژەيان لە ئەمەريكا وەرگرتووە، كە ئەموريكا روو لە ئاراستەى ديپلۆماسى دەكات، بەڵام لەگەڵ بوونى جووڵەى سەربازى و سياسەتیى ستراتيژى لەو ناوچەيە، بەكارهێنانى هێزى زيرەك، كە هێزى زيرەك واتاى نەرمييە، هێزى نەرم لەگەڵ هێزى توند جا دەرهاوێشتەى لەگەڵ هێزە ناوچەييەكان بێت، ململانێكانى لەو ناوچەيە بێت، دەيەوێت بگات بە رێكکەوتن لەگەڵ ئێران، بگات بەرێكکەوتن لەگەڵ توركيا، بەهەمان شێوە دەيەوێت رووس و چين بگەڕێنەوە بۆ دانووستان بۆ گەيشتن بە رێکكەوتن لەسەر بەرژەوەندييەكان و رێكکەوتن لەسەر بەڕێوەبردنى سيستەمى جيهانى، لەو بڕوايەدام ئەو ئاراستەيە ئاڕاستەيەكى نێودەوڵەتييە، ئەو سياسەتە ويستى رێکكەوتنى لايەنە نێودەوڵەتيەكان و ناوچەيەكانى هەيە، ئەو لايەنانەش بەهۆى داڕووخانى ئابووریی جيهان بەرپرسياریێتى هەڵناگرن بۆ رووكردنە جەنگ  و گەرمكردنى ململانێكانى داهاتوو، بۆيە بە بڕواى من تاكە زمان زمانى ديپلۆماسيە.

سەرچاوە: زاگرۆس عەرەبیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە