کوردستانی

نوچه‌نێت

ره‌سوڵ ره‌ئووف به‌رپرسى حزبى سۆسیالست دیموكراتى كوردستان له‌ كه‌ركووك رایگه‌یاند، له‌ كه‌ركووك چوار لیستى كوردى بۆ به‌شدار بوون له‌ هه‌ڵبژاردن پێكهاتوون و ده‌شڵێ، "له‌ كه‌ركووك شتێك به‌ ناوى هاوپه‌یمانى كوردستانى نه‌ماوه‌".

ئه‌م به‌رپرسه‌ى سۆسیالیست ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29ى نیسان لێدوانی بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز داوه‌ و ده‌ڵێ، "هه‌ر حزبێكى كوردستانى به‌ لیستى سه‌ربه‌خۆ به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ده‌كات و تا ئێستا چوار حزبى كوردى لیستیان هه‌یه‌".

له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى ره‌سوڵ ره‌ئووف باس له‌ هۆكاره‌كانى نه‌بوونى لیستى یه‌كگرتووى كوردستانى ده‌كات و ده‌ڵێ، "له‌ كه‌ركووك شتێك به‌ ناوى هاوپه‌یمانى كوردستانى نه‌ماوه‌ و ئێمه‌یش یه‌ك رۆژ له‌پێناو به‌شداربوون به‌ یه‌ك لیست كۆنه‌بووینه‌ته‌وه‌، ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ى له‌ رابردوودا هه‌بوو بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان بوو".

ئه‌مڕۆ كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق راگه‌یاند، رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو رێكه‌وتنى یه‌كى ئایار تۆماركردنى هاوپه‌یمانییه‌كان له‌ لایه‌ن كۆمیسیۆن ده‌وه‌ستێت و درێژ ناكرێته‌وه‌. به‌گوێره‌ى هه‌واڵێك كه‌ له‌ نوچه‌نێت بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تا ئێستا هه‌زار و 116 كاندید له‌سه‌رانسه‌رى عێراق هه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌ركووك ماڵپه‌ڕى رووداو بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌: 60 كاندید له‌ شاره‌كه‌ هه‌ن، نزیكه‌ى نیوه‌یان سه‌ربه‌خۆن.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین