سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆ پۆتین: ئاگربەست دوامەخە وەرە سەر مێزی گفتوگۆ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

کیر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا تاوانبار دەکات بە دواخستنی ئاگربەست و دەڵێت، "هەموو جیهان سەیر دەکات، وەرە سەر مێزی گفتوگۆ."، ئاماژەی بەوەشکردووە کە دەبێت فشارەکان لەسەر ڕووسیا زیاتر بکرێت بۆ کۆتایهێنان بەو جەنگە.

ئەمڕۆ شەممە (15/ئاداری/2025) ماڵپەڕی (حووریەت) بڵاویکردەوە، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەگەڵ (25) سەرکردەی جیهان کۆبوونەوە، بە بەشداری سەرۆکی فەرەنسا و ئۆکراینا و سەرۆکی گشتی ناتۆ، ستارمەر سەرۆکی ڕووسیا تاوانباردەکات بە دواخستنی ئاگربەست و دەڵێت، "وەرە سەر مێزی گفتوگۆ."

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کۆبوونەوەکە ڕاشیگەیاند، "سەرۆکی رووسیا دەیەوێت پێشنیارەکەی ئەمەریکا دوابخات، نابێت ڕێگە بە بە پوتین بدەین یاری بەو پێشنیارە بکات."

ستارمەر ئاماژەی بەوەشکرد، پوتین دەڵێت دەبێت پێش واژوکردنی ئاگربەست لەگەڵ ئۆکراینا کاری ورد بکرێت، بەڵام هەموو جیهان چاوی لە کردارە نەک قسەو بەڵێنی بێمانا، بێ نرخ کردنی پێشنیارەکەی ترەمپ لەلایەن کریملین نیشانەیە بۆ ئەوەی کە پۆتین جددی نییە بۆ ئاشتی دەبێت نیشنیبدات کە بە ئاگربەست ڕازییە و هێرشەکانیش بوەستێنێ."

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا جەختی لەوە کردەوە، "زوو یان درەگ پوتین ناچارە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشێت، هەمووجیهان سەیردەکات وەرە سەر مێزی گفتوگۆ."

دەشڵێت، "ئێمە پرۆسەی ئاگربەستمان دەستپێکرد، ئەگەر سەیری پێشهاتەکانی ئەم ڕۆژانەی رابردوو بکەین، پێویستە فشارەکان لەسەر پوتین زیاتر بکەین بۆ ئەوەی ئامادەی گفتوگۆبێت، دەبێت لەمەوبەدوا ئۆکراینا بەهێزتر بکەین و ئامادەبین بۆ ئەوەی لە ڕێککەوتنەکە بەرگریی لەخۆمان بکەین."   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین