بۆچى نێچیرڤان بارزانى سەردانى بەغداى کرد؟
نوچەنێت:
سەرۆک نێچێرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پاشنیوەڕۆى هەمان ڕۆژ گەیشتە ئەنجوومەنى وەزیران، مستەفا کازمى هەردوو دەستى لەسەر سنگى دانا بۆ پێشوازیکردن، تەوقەیەکى سەردەمى کۆرۆنایان کرد و هەردووکیان دەستیان خستەسەر شانى یەکتر.
مستەفا کازمى ڕاگەیاند، سەردانى نێچیرڤان بارزانى بۆ بەغدا، هەموو جارێ متمانە دروست دەکات، هانى رۆحى هاوئاهەنگى دەدات لە هەموو بوارێکدا، ویست و نیەتى باشى نێچیرڤان بارزانى نیشان دەدات لەبەرژەوەندى هەموو عێراقییەکانە، کازمى گوتوویەتى، منیش دێمە کوردستان. بەپێی ڕاگەیاندراوى نووسینگەى سەرۆک وەزیران هەردوولا پەیوەندى دەزگاکانى دەوڵەتیان لە نێوان حکوومەتى کوردستان و عێراق تاتوێ کردووە، پرسى شنگال و جێبەجێکردنى ڕێککەوتن هاوکات دابینکردنى ڤاکسین و خۆشگوزەرانى بۆ خەڵکى عێراق و کورستان قسەى لەسەرکراوە، نێچیرڤان بارزانى ستایشى هەموو ئەو لایەنانەى کردووە کە هۆکاربوون لە تێپەڕاندنى بودجە، کازمیش پشتیوانى کردووە.
هاوکات لەبارەى تێپەڕاندنى یاساى فیدراڵى، کازمى گوتوویەتى، دەبێ سامانى وڵات بە یەکسانى بەسەر هەموو خەڵکى دابەشبکرێت. تەوەرەکى دیکە کە تەرکیزى لەسەر کرا بەهێزکردنى هاوئاهەنگى ئەمنى بووە لە نێوان بەغدا و هەولێر دا، بەشێوەیەک سەقامگیرى لە ناوخۆ بەدیبهێنێت، ڕێگر بێت لەسەرهەڵەدانى هەر کەلەنێک کە دەکرێ تیرۆر یان تاوانکاران لە ناوچە کوردستانى و شوێنەکانى دیکە بیقۆزنەوە.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئێوارەى هەمان ڕۆژ لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق کۆبۆوە، لە کۆشکى سەلام یەکیان بینى و بە پرۆتۆکۆلى سەرۆک پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانى کرا، نێیچیرڤان بارزانى هەروەها لەگەڵ سەرۆکى کۆمکارى عەرەبیش کۆبوویەوە، سەرۆکى کۆمکارى عەرەبى بانگهێشتى فەرمى نێچێرڤان بارزانى کرد بۆ بارەگاى کۆمکارى عەرەبى لە قاهیرە، دواتریش نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ محمد حەلبووسى لەگەڵ سەرۆکى پەرلەمان هاوکات لەگەڵ دەستەى دادوەرى عێراق کۆبۆوە.
یەکەم کۆبوونەوەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەم سەردانەیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق بوو، کە کۆمەڵێک بابەت گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، دیارترینیان پابەندبوون بە ڕێککەوتنى هەولێر و بەغدا لە بارەى شنگال و یاساى بودجەى (2021)ى عێراق و چارەسەکردنى کێشەکانى نێوان هەردوولا بوو.
رائد فەهمى، سکرتێر حیزبى شیوعى عێراقى، دەڵێت، "کۆمەڵێک بابەت هەیە کە پێویستە لەسەر ئاستى باڵا تاوتوێ بکرێن لەنێوان حکوومەتى هەرێم و فیدراڵ، هەندێ بابەت پەیوەستە بە ناوخۆیى، هەندێکیش پەیوەستە بە ڕەوشى هەرێمیەوە، چونکە ئێستا ئێمە لەگەڵ تورکیا و ئێران هاوسنوورین، بابەتى شنگال و دەرهاوێشتەکانى ئەمەیش دەرەنجامى گەورەى دەبێ، بەڕێز نێچیرڤان بارزانى لە فەرەنسا بوو، بێگومان کۆمەڵێک بابەتى وروژاندووە، وەک پەیوەندییەکانى فەرەنسا و عێراق بە هەموو دەرهاوێشتەکانى، ڕەنگە کۆمەڵێک بابەت دەرەنجامیان لەلاى بەڕێز نێچیرڤان بارزانى دروست ببوو بێ، دەیەوێ لایەنى عێراقى لێ ئاگادار بکاتەوە."
سەردانى ئەمجارەى نێچیرڤان بارزانى بۆ بەغدا، دواى سەردانیەکەى دێت بۆ فەرەنسا و هەر لە فەرەنسا ڕایگەیاند، لەگەڵ گەڕانەوەى سەردانى بەغدا دەکات. بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان پێیانوایە هەوڵەکانى نێچیرڤان بارزانى و هەرێمى کوردستان بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانى ئەوروپا دەبێتە دەستکەوت بۆ هەموو عێراق.
سەلام ئەلزوبەیدى، ئەندامى دەستەى هاوپەیمانى نەسر-یش دەڵێت، "پرۆسەى سیاسى پرۆسەیەکى هاوبەشە، بەڕێز نێچیرڤان بارزانى ڕۆڵەکى کاریگەرى هەیە و پەیوەندى باشیشى لەگەڵ وڵاتان هەیە، بە بڕواى من دەبێتە هۆى لێک نزیکبوونەوەى بەغدا و دواتر دەبێتە هۆى ڕەنگدانەوەى بەسەر هەموو عێراق دا دەبێت، چونکە ئێستا کوردستان بەشێکە لە عێراق و هەر هەنگاوێک دەینێن بۆ پتەوکردنى پەیوەندى لەگەڵ وڵاتانى ئەوروپى دەبێتە دەستکەوت بۆ عێراق و بۆ هەرێمى کوردستانیش."
سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە بەغدا لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆک وەزیرانى عێراق و ئەمیندارى گشتى کۆمکارى عەرەبى، سەرۆک کۆمار و سەرۆک پەرلەمان کۆبۆوە، بڕیارە لەگەڵ نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتیى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و عەمار حەکیم و هادى عامرى و چەند سەرکردەیەکى دیکەى عێراقیش کۆببێتەوە.
یەکێک لە ئامانجەکانى ئەو سەردانەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بەغدا، پێشخستنى گفتوگۆى نێوان حکوومەتى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدراڵە، بۆ جێبەجێکردنى دەستوور و سوود وەرگرتن لە دەستپێخشەرى فەرەنسا، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە هەموو کۆبوونەوەکانى لە گەشتى ئەمجارەى بۆ بەغدا، جەختى لە پابەندبوون و ناردنى بەشە بودجەى هەرێمى کوردستان کردۆتەوە.
سەرچاوە: رووداو
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment