سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: داواكارین په‌كه‌كه‌ پابه‌ند و گوێڕایه‌ڵى بانگەوازەكەی عەبدوڵڵا‌ ئۆجەلان بێت کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی بانگەوازەكەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە دەڵێت، "به‌ گه‌رمى پێشوازی له‌ په‌یامى به‌ڕێز ئۆجالان و بانگه‌وازه‌كه‌ى بۆ چه‌كدانان و خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ین."

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (27/شوبات/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا پێشوازی بانگه‌وازه‌كه‌ى ئۆجەلان دەكات و ڕایدەگەیێنێت، "داواكارین په‌كه‌كه‌ پابه‌ند و گوێڕایه‌ڵى په‌یامه‌كه‌ بێت و جێبه‌جێى بكات. هیوادارین ئه‌م بانگه‌وازه‌ زه‌مینه‌خۆشكه‌ر بێت بۆ به‌دیهاتنى ئاشتى و چاره‌سه‌رى ئاشتییانه‌. بێگومان سه‌رده‌مى خه‌باتى ئاشتى و مه‌ده‌نى و دیموكراسییه‌‌ و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتى باشتر دێنه‌ دى، نه‌ك به‌ چه‌ك و توندوتیژى."

 

دەقی پەیامەكەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:

به‌ گه‌رمى پێشوازی له‌ په‌یامى به‌ڕێز ئۆجالان و بانگه‌وازه‌كه‌ى بۆ چه‌كدانان و خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ین. داواكارین په‌كه‌كه‌ پابه‌ند و گوێڕایه‌ڵى په‌یامه‌كه‌ بێت و جێبه‌جێى بكات. هیوادارین ئه‌م بانگه‌وازه‌ زه‌مینه‌خۆشكه‌ر بێت بۆ به‌دیهاتنى ئاشتى و چاره‌سه‌رى ئاشتییانه‌. بێگومان سه‌رده‌مى خه‌باتى ئاشتى و مه‌ده‌نى و دیموكراسییه‌‌ و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتى باشتر دێنه‌ دى، نه‌ك به‌ چه‌ك و توندوتیژى.

ئێمه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان پشتیوانیى ته‌واو له‌ پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كه‌ین و هه‌رچى بكه‌وێته‌ سه‌رشانمان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌، ئاماده‌ین ڕۆڵى یارمه‌تیدان و هاریكاریى بگێڕین. هه‌روه‌ها به‌ ڕێز و پێزانینه‌وه‌ له‌ ڕۆڵى به‌ڕێز سه‌رۆك ئه‌ردۆغان و ده‌سه‌ڵاتى ئاك پارتى ده‌ڕوانین كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌ بیر و بڕوا و ڕوانگه‌یه‌كى ڕوونه‌وه‌ زه‌مینه‌سازى و كاریان بۆ ئاشتى كرد.

هیوادارین قۆناغى داهاتوو بە بەشداری و هاودەنگیی لایەنەکانی دیکەش له‌ توركیا، قۆناغى سه‌ركه‌وتنى ئاشتى و چاره‌سه‌رى بێت و ئارامى و سه‌قامگیرى باڵ به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ و ته‌واوى ناوچه‌كه‌دا بكێشێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین