سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبووه‌وه
نوچە نێت
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (18/شوبات/2025) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ریس ئه‌كینجى، جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له باڵیۆزى توركیا له عێراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى بوارى وزه پێكهاتبوو.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كەدا، "په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى هاریكاریى هاوبه‌شیان له بوارى وزه و به‌ڕێوه‌بردنى ئاودا تاوتوێ كرا و ده‌رباره‌ى هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بیروڕایان گۆڕییه‌وه."
ئاماژە بەوەشکراوە، "هه‌ردوولا هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى بودجه‌ى گشتیى عێراقییان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند كه ڕێگه بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان خۆش ده‌كات. له‌مباره‌یه‌وه باسیان له ڕێكاره‌كانى ئاماده‌كارى بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت و سوود و لێكه‌وته ئه‌رێنییه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد."
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى عێراقدایه و به سوودى بودجه‌ى گشتیى وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماده‌ییى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هاریكاریى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا له بوارى وزه‌دا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه خاتوو ئه‌كینجى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى به لێكگه‌یشتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌موو پشتگیرییه‌كى توركیاى بۆ پرۆسه‌كه دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆسییه‌ى ئاویش، خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاریكاریى هاوبه‌ش له بوارى به‌ڕێوه‌بردنى ئاو و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كانى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا له‌گه‌ڵ عێراقدا نیشان دا.
هەروەها لە کۆبوونەوەکە، چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێی بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى توركیا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment