سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچە نێت

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (15/شوبات/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی كۆنفرانسی میونشن لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەى تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییه‌كانى عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ تورکیا تاوتوێ کران، هەروەها باسیان له‌ چۆنیه‌تیى بەهێزکردنی هاوکاری لە بوارى سیاسی، ئابووری و ئەمنیدا كرد و تیشكیان خسته‌ سەر پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق و سووریا و ناوچەکە.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، لەو كۆبوونەوەیەدا جەختی "لەسەر بره‌ودان به‌ پەیوەندیی دۆستانه‌ى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ تورکیا له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش کردەوە، هه‌روه‌ها ئاماژەی به‌ گرنگیى هاریكاریى هاوبەش لەگەڵ تورکیا لە هەموو بوارەکان، بەتایبەتی له‌ بوارى ئاسایش و سەقامگیریى ناوچه‌كه‌دا، كرد‌."

لاى خۆیەوە، وەزیر هاکان فیدان "خواستى تورکیای بۆ بەهێزکردنی زیاترى پەیوەندییەکانى لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا نیشان دا، هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییه‌ ئەمنییەکان و کارکردن بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و گەشانەوە لە ناوچەکەدا کردەوە."

هەروەها پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و دۆخی سووریا، لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبه‌ش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین