سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە
نوچە نێت
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (15/شوبات/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە به‌رده‌وامیی کۆبوونه‌وه‌کانیدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستاگ) بە سەرۆکایەتیی یۆهان ڤادیپول، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانیی حزبەکانی یەکێتیی دیموکراتی مەسیحی (CDU) و یەکێتیی کۆمەڵایەتیی مەسیحی (CSU)، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى "سوپاسى هاوكاری و پشتگیریى به‌رده‌وامى سیاسى، ئه‌منى، سه‌ربازى و مرۆییى ئه‌ڵمانیاى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و تیشكى خسته سه‌ر ڕۆڵى دیارى ئه‌ڵمانیا له دابینكردنى پێداویستیى گرنگى سه‌ربازى و لۆجستى بۆ پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها سوپاسى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیاى كرد بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه ئه‌ڵمانییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان."
لاى خۆیانەوە، "ئەندامانی شاندی پەرلەمانی، پابەندیی ئەڵمانیایان بۆ بەردەوامیی پشتگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، هەروەها ئاماژەیان بە گرنگیی بەردەوامیی هاوبەشی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مه‌ترسییه ئەمنییەکان و بەهێزکردنی هاوکاری لە کەرتە گرنگەکاندا کرد."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment